باڵۆنێکی سیخوڕی ئیسرائیل لە باکووری کەرتی غەززە خرایەوە خوارەوە + ڤیدیۆ
باڵۆنێکی سیخوڕی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە باکووری کەرتی غەززە خرایە خوارەوە و کەوتە دەست هێزەکانی خۆڕاگری فەڵەستینی.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
ڕۆژی رابردوو باڵۆنێکی سیخوڕی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی بەیت حانون لە کەرتی غەززە کەوتە خوارەوە. دوای کەوتنەخوارەوەی باڵۆنە سەربازییەکە، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی رژێمی زایۆنیستی شوێنی کەوتنەخوارەوەیان لە باکووری کەرتی غەززە بە مەبەستی لەناوبردنی ناوەڕۆکەکەی و ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین کردە ئامانج.
کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویکردەوە کە سوپا بۆ لەناوبردنی ئەو باڵۆنەی کە لە غەززە کەوتبووە خوارەوە ناوچەیەکی بۆردومان کردووە. میدیاکانی عیبری بڵاویانکردۆتەوە، دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل نیگەرانن لەوەی کە حەماس دوای کەوتنەخوارەوەی باڵۆنەکە و کەوتنە دەست گروپەکانی خۆڕاگری، زانیاری گرنگ بەدەستبهێنێت، چونکە باڵۆنەکە پێشکەوتووترین و گرانترین کامێرای تێدایە.
دوای کەوتنە خوارەوەی ئەم باڵۆنە، سوپای رژێمی زایۆنیستی باڵۆنە سیخوڕییەکانی لەو ناوچانە دابەزاند.
دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە، گروپی هاکەری گۆچانی موسا وێنەکەیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی خۆیان لە خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی سیخوڕی ئیسرائیلی گرتە ئەستۆ و ڕایانگەیاند کە ئێمە هۆشداریمان دابوویەوە کە چاوەڕێی هێرشە یەکگرتووەکانمان بن. لێدانەکانمان لە هەموو ئاراستەکانەوە لەسەرتان بەردەوام دەبێت. ئەوە تەنها سەرەتایە.
لێدوانەکان