گرنگترین هەواڵەکانی ١١٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ڤیدیۆی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕووسیا بۆ سەر کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ژێر پردێکدا لە ناوچەی ئاودیۆکا.
هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری بیلۆگۆریوکا، پردێکی پانتۆنیان بەسەر ڕووباری سەڤەرۆسکی دۆنێتسکدا ڕووخاند.
ڤیدیۆیی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و زرێپۆشی ڕووسیا لە وێستگەی شەمەندەفەری گۆبکین لە باکوری پارێزگای سنووری بێلگۆرۆد. پێدەچێت ئەو کەرەستە سەربازیانە بۆ بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بگوازرێتەوە.
سوپای ڕوسیا چەند مووشەکی کروزی کالیبەر ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا کرد.
بە وتەی ڤیتالی کیم، پارێزگاری میکۆلایڤ، بەرەبەیانی ١٧ی حوزەیران مووشەکەکانی ڕووسیا لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە میکۆلایڤ کەوتوونەتە خوارەوە، و بەهۆیەوە پێنج خانوو خاپوور بووە و دوو کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.
سوپای ئۆکرانیا یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی مێرلین-ڤی ئاڕ ی ڕووسی خستەخوارەوە. تا ئێستا وردەکاری لە ناوبردنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بڵاونەکراوەتەوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێرلین-ڤی ئاڕ یەکێکە لە باشترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی لە ڕووسیا، کە لە ساڵی ٢٠٢١ پەردەی لەسەر لادرا. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە توانای هەڵگرتنی ٦.٥ کیلۆگرامی هەیە و دەتوانێت لە بەرزایی ٥ کیلۆمەتر بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بفڕێت.
هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ڕووسیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا لە میحوەری ریۆنۆپیل خرایە خوارەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی دوو مووشەکی هارپون، کەشتییەکی ڕووسی لە نزیک دوورگەی مار لەناوبرد.
سەرچاوە ئۆکراینییەکان پێیان وایە کەشتییەکە بەنیاز بووە سیستەمی مووشەکی TOR و چەکی سەربازی دیکەی بۆ دوورگەی مار لە دەریای ڕەش بگوازێتەوە.
هێزەکانی ئۆکرانیا جارێکی تر هێرشێکی تۆپخانەیی قورسی کردە سەر بەشی ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک.
هێرشە تۆپخانەییەکان بە گشتی بۆ پشتگیریکردنی هێزە ناوخۆییەکان لە بەرەکانی شەڕدا بەکاردەهێنرێت. بەڵام لە شەڕەکانی ئەم دواییەی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا و شەڕی ئۆکرانیاش بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکان و شەڕی دەروونی و هتد بەکارهاتووە. هەروەها سوپای ئۆکرانیا بە مەبەستی ترساندنی خەڵکی سڤیل و تۆڵەسەندنەوە لە هێرشەکانی ڕووسیا، تۆپبارانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا و بەتایبەت شاری دۆنێتسک دەکات.
لێدوانەکان