شەهید بوونی ٣ گەنجی فەلەستینی لە جنین + وێنە
ههینی 17 حوزهیران 2022 - 17:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=13658
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شاری جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا و سێ گەنجی فەلەستینیان شەهید کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە بە تەقەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە شاری جنین سێ فەلەستینی شەهید و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە داگیرکەرەکان بۆسەیەکیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی سپی مازدا دانا و بەهۆیەوە سێ گەنجی فەلەستینی شەهید بوون.
له سهرهتای ئهمساڵهوه، هێزهکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشەکانیان بۆ سهر فهلهستینییهکان چڕتر کردووهتهوه؛ لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٦٠ هاوڵاتی مەدەنی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیڕکراو شەهید بوون کە بە لایەنی کەمەوە ٢٧ کەسیان خەڵکی جنین و کەمپەکانی ئەو شارەن.
لێدوانەکان