هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی سووریا + وێنە
پێنجشەممە 16 حوزهیران 2022 - 09:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=13587
پێگەکانی چەکدارانی “مغاویر الثوره” لە ناوچەی ئەلتەنف لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئوردن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی حوزەیران، سەرچاوە خۆجێیەکان لە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە بنکەی ئەلتەنف ی هێزەکانی ئەمریکا هەواڵیان دایەوە. دوای چەند خولەکێک دەرکەوت کە پێگەی چەکدارانی “مغاویر الثوره” لەم بنکەیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.
چهكدارانی “مغاویر الثوره” بە پشتڕاستکردنەوەی هێرشهكه ڕایگهیاند كه هێرشهكه زیانی ماددی لێكهوتووهتهوه.
ناوچەی ئەلتەنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ساڵانێکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە داگیرکراوە و ڕێگە بە سوپا و هێزەکانی خۆڕاگری سووریا نادرێت بە دووری ٥٥ کیلۆمەتر نزیکی ناوچەکە ببنەوە.
لێدوانەکان