گرنگترین هەواڵەکانی ١١٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 16 حوزه‌یران 2022 - 00:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=13570

ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMP-3 ی ڕووسی بە تەقەی تۆپخانەکانی لیوای 28ی سوپای ئۆکرانیا لە ئۆلێکساندریوکا لە ڕۆژئاوای پارێزگای خێرسۆن تێکشکێندرا.

سەربازانی ڕووسیا ناوچەکانی دۆگۆنکە و دۆلینا و بۆگۆرۆدیچێنایان کۆنترۆڵ کردووە.
لە شاری کراسنۆپیلیا و باشووری بۆگۆرۆدیچێنا پێکدادان لە نێوان سەربازانی ڕووسیا و سەربازانی ئۆکرانیا بەردەوامە.

لە ئەنجامی هێرشێکی شکستخواردووی هێزەکانی ئۆکرانیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی سویچبلەید ٣٠٠ بۆ سەر پێگەکانی دۆنێتسک (DPR) لە میحوەری ئاودیۆکا لە باکووری دۆنێتسک، پارچەکانی یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کەوتە دەستی هێزەکانی دۆنێتسک. هێزەکانی دۆنێتسک ڕایانگەیاندووە ئۆپەراتۆری ئۆکراینی دوو جار بەو فرۆکە بێفڕۆکەوانە هەوڵی هێرشکردنە سەر ئەو هێزانەی داوە، بەڵام هەردوو جارەکە شکستیان هێناوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆکرانیا داوای لە ڕووسیا کردووە ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ چۆڵکردنی خەڵکی سڤیل لە سەڤەرۆدۆنێتسکەوە بۆ لیسیچانسک دروست بکات.
رووسیاش رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەو پێشنیارە و بڕیاریدا ئەمڕۆ ١٥ی حوزەیران لە كاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ (بەكاتی مۆسكۆ) ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانە بگوازرێنەوە. بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە خەڵکی مەدەنی سەڤەرۆدۆنێتسک بەرەو ناوچەی ئۆسواتو لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای لوهانسک بەجێدەهێڵن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *