نمایشی دەریایی هێزەکانی حەشدی شەعبی + ڤیدیۆ
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە نمایشی دەریایی هێزەکانی بڵاوکردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤیدیۆکە کە لەلایەن ڕێکخراوی حەشدی شەعبییەوە بڵاوکراوەتەوە، چەند بەشێکی کورتی نمایشی بەلەمەکان، یەکەکانی غەواسی، هێرشکردنە سەر ئامانجە گریمانەییەکان و ئۆپەراسیۆنە ئاوی – ووشکانی پیشان دەدات. لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ژمارەیەک بەلەمی حەشدی شەعبی پیشان دەدرێت کە بە دۆشکە و تۆپی ٢٣ و ڕۆکێت هەڵگرەوە تەیارکراون.
شایانی باسە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە ساڵی ٢٠١٤ بە فەتوای جیهادی کیفایی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق، دوای هێرشی بەربڵاوی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر عێراق و کەوتنی چەند پارێزگایەک لەم وڵاتەدا دامەزرا.
دوابەدوای چالاکییەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لە عێراق، لە ساڵی ٢٠١٧دا، فەرماندەیی حەشدی شەعبی بڕیاری خۆی بۆ دامەزراندن و ڕێکخستنی هێزی دەریایی سەربەخۆ ڕاگەیاند.
هەر لە ساڵی ٢٠١٧ یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٦٠ کەس بە ئەنجامدانی ڕاهێنان لە بواری تەقەکردن و غەواسی و کەشتیوانی، هێزی دەریایی حشەدی شەعبی لە بەسرە پێکهێناوە.
لێدوانەکان