سەردێری هەواڵەکانی فەلەستین لە ١١-٥-٢٠٢١

سێشەممە 11 ئایار 2021 - 10:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=1355

وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕاگەیاند، کە لە هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەدا، ٣ قوتابی فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.

  • فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل ناوچەکانی “البریج” و “القرم” لە ناوەند و ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەزە بۆردومان دەکەن.
  • بە هۆی کەوتنە خوارەوەی چەند رۆکێتێک لە شارۆچکەی عەسقەلان، زیان بە ٣ بینا کەوتووە و ٦ زایۆنی بریندار بوون.
  • بۆردومانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی باکوری غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل.
  • وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕاگەیاند، کە لە هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەدا، ٣ قوتابی فەلەستینی شەهید بوون.
  • چەندین ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل لە فەلەستین کران.
  • زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سدیرۆت و عەسقەلان لێدرایەوە.
  • بۆردومانی بنکەیەکی هێزە فەلەستینیەکان لە جبالیا لە باکوری کەرتی غەزە
  • ژمارەی شەهیدان گەیشتە ٢٥ کەس کە لە نێویاندا ٩ منداڵیش هەیە. ژمارەی بریندارە فەلەستینیەکان هەروەها گەیشتە ١٠٧ کەس.
  • سەرچاوەکانی عیبری: بە هۆی هێرشە رۆکێتیەکەکانی هێزە فەلەستینیەکان بۆ سەر عەسقەلان، ٣١ زایۆنی بریندار بوون.
  • کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئەگەر دوژمنی زایۆنستی بەردەوام بێت لە بە ئامانجگرتنی ناوچە نیشتەجێبووەکان و خەڵکی سڤیل، شاری عەسقەلان دەکەینە بە دۆزەخ.
  • لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر شوێنێکی نیشتەجێبوون لە ناوەندی کەرتی غەزە، دوو فەلەستینی شەهید بوون و ٨ی دیکە بریندار بوون.
  • کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام لە شەهیدبوونی دوو فەرماندەی مەیدانی خۆی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی رژێمی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دایەوە.
  • لە ماوەی نیو کاتژمێری رابردوو زیاتر لە ٧٠ رۆکێت لەلایەن هێزە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل لە فەلەستین کراون.
  • بە پێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەم هێرشانە بۆ سەر شارۆچکەکانی اشدود و عەسقەلان ١١ زایۆنی کوژراون.
  • سەرچاوەکانی زایۆنیستی لە کوژرانی زایۆنیەک و برینداربوونی ٢ی دیکە بە هۆی هێرشە رۆکێتیانەی هێزە فەلەستینیەکان بۆ سەر شارۆچکەی “اشکلون” هەواڵی دایەوە.
  • کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام: ١٣٧ مووشەک و رۆکێت لە ماوەی ٥ خۆلەک بەرەو عەسقەلان و اشدود هاوێژراون. ئەمە گەورەترین هێرشی ئاسمانیە دژ بە دوژمنی زایۆنستی.
  • بۆردومانی ناوچەکانی رۆژئاوای غەززە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل.
  • سەرچاوەکانی عیبری رایانگەیاند کە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی رابردوو تا ئێستا زیاتر کە ٦٠٠ مووشەک و رۆکێت لەلایەن هێزە فەلەستینیەکانەوە بەرەو ناوچە ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل هاوێژراون.
  • فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل لە ماوەی چەند خولەکێکدا ٣٠ ئامانجیان لە کەرتی غەزە بۆردومان کردووە.
  • ناردنی تانک و کەلوپەلی سەربازی قورس لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە بۆ سنوری غەززە.
  • شەهیدبوونی ٣ منداڵی فەلەستینی لەلایەن رژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل.
  • هەندێک لە سەرچاوەکان لە کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی هێزە فەلەستینیەکان لە پاڵاوگەی نەوتی شاری عەسقەلان هەواڵ دەدەن.
  • تا ئێستا ٢٨ کەس کە لە نێویاندا ١٠ منداڵ و ئافرەتێک دەبینرێت لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید و ١٥٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
  • ئاڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل بۆردومانکردنی ٥٠٠ شوێنی لە غەزە ڕاگەیاند.
  • بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی بەرخۆدانی فەلەستین لە ناوچە داگیرکراوەکان، ٣٢ ئیسرائیلی برینداربوون. هەندێک لە میدیا عیبرییەکان ئەوەشیان بڵاو کردەوە کە بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوەوە چوار زایۆنی کوژراون.
  • ژمارەی شەهیدە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە بە هۆی بۆردومانەکانی رژێمی ئیسرائیل گەیشتە ٣٢ کەس کە ١٠ منداڵ لە ناویاندایە، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٢٢٠ کەس بەرزبوویەوە.
  • کەناڵی ئەلجەزیرە بە گواستنەوە لە سەرۆکی شارەوانی “اللد” راگەیاند کە رژێمی زایۆنیستی کۆنترۆڵی ئەو شارەی لەدەست داوە و شەڕ لە نێوان فەلەستینیەکان و زایۆنییەکان لە شەقامەکانی ئەو شارە ڕوو دەدات. ناوبراو ووتی بۆ کۆنترۆل کردنەوەی شارەکە داوای هێزی سەربازی لە نەتانیاهۆ کردووە. شوێنێکی یەهودیەکان و ٣٠ ئۆتۆمبێل لە شاری “اللد” سووتێنراون.
  • عەبدولباری عەتوان سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕای یووم بە کەناڵی ئەلمەیادینی ڕاگەیاند: نەتانیاهۆ بۆ ڕاگرتنی پێکدادان و هێرشە موشەکیەکان پەنای بردۆتە میسر. گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی نێوەندگیری میسر ـیان ڕەتکردووەتەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران راگەیاندووە.
  • فەلەستینییەکان رایانگەیاند، سوپای رژێمی زایۆنیستی فەرمانی بڵاوەپێکردنی ١٦ یەکەی پاسەوانی سنووری بۆ شاری “اللد”ی دەرکردووە.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *