پێشهاتەکانی یەمەن، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سێشەممە 14 حوزه‌یران 2022 - 23:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=13545

ژمارەی قوربانیانی بۆمبە کلوستەرەکان لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٩٥٦ کەس کە ٤٠٠ منداڵ و ١١٥ ژنی تێدایە.

١- مارب:
سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌ی سێیه‌می سه‌ربازی شاری مارب روویداوه‌ کە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بووە.

٢- سەعدە:
“معاذ مرشد عبوم” و “محمد مسعد الصبیحی” فەرماندەی مەیدانی لیوای فەتحی هاوپەیمانی سعوودیە لە میحوەری باکووری سەعدە، لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری ژێر فەرماندەیی ئەوان پەیوەندییان بە ئەنساروڵڵا کرد.

٣- تەیز:
دوای ناکۆکی و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەلمعالقە و هێزە هاوبەشەکانی ژێر فەرماندەیی تاریق ساڵح لەسەر دابەشکردنی سووتەمەنی لە یەکێک لە بنکەکانی ئەلمەخا، ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژران و برینداربوون.

٤- ئەلحودەیدە:
– لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە ٨٧ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
– لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە گوندی بەنی حەشاش لە ئیدارەی ئەلجەراحی، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.

٥- حەزەرمەوت:
فەرماندەیی هاوپەیمانی سعوودیە فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ تاهیر عەقیلی و هاتنی هێزەکانی یەمەن ئەلسەعید بە سەرۆکایەتی سەغیر بن عەزیز بۆ دابینکردنی ئاسایشی حەزەرمەوت، دەرکرد.

٦- هاوپه‌یمانی سعودیه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٥٣ جار ئاگربه‌سی له‌ پارێزگا جیاجیاكانی یه‌مه‌ن پێشێل كردووه‌.

٧- عەمید “عەلی سفرە بەرپرسی ناوەندی جێبەجێكاری مین: ژمارەی قوربانیانی بۆمبە کلوستەرەکان لە سەرەتای لەشكركێشی دوژمن بۆ سەر یەمەن، گەیشتووەتە ٣٩٥٦ كەس كوژراو و بریندار كە ٤٠٠ منداڵ و ١١٥ ژنی تێدایە. دوژمنان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ڕێگرییان لە هێنانی ئامێری پوچەڵکردنەوەی مین بۆ یەمەن کردووە و تیمە مەیدانییەکانمان ڕووبەڕووی چەندین مەترسی و ئاستەنگ بوونەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *