بەیاننامەی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە غەزە

سێشەممە 11 ئایار 2021 - 10:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=1352

شەڕی “شمشێری قودس” بۆ پشتیوانی خەڵکی ئێمە لە قودسی پیرۆز

شەڕی “شمشێری قودس” بۆ پشتیوانی خەڵکی ئێمە لە قودسی پیرۆز

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بۆ پشتیوانی لە دانیشتوانی قودسی پیرۆز لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنستی و وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاری فەلەستینییە ئازادیخوازەکان، لە چوارچێوەی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و لە ئۆپەراسیۆنی “شمشێری قودس” دا، زەبرێکی توندی لە دوژمن دا، کە سەرەتای ئەم هێرشانە لە قودسەوە دەستی پێ کرد، و دوای ئەوە لە باکوری کەرتی غەزە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئیسرائیلی تێکشکێندرا، هەروەها هێرشی موشەکی بەرفراوان لە دەوروبەری تەل ئەبیب و پێگەکانی دوژمن لە سەرانسەری ئەو ناوچانەدا و شارۆچکە یەهودی نشینەکانی نزیک لە غەزە ئەنجام درا.

ئێمە لە ژووری هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستیندا لەسەر ئەم خاڵانە جەخت دەکەینەوە:

یەکەم: بە دوژمنی زایۆنی دەڵێین کە ئێمە پێشتر هۆشداریمان دا بوو لە دەستدرێژیە بەردەوامەکانیان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان و گەلی فەلەستین، بەڵام ئەم ڕژێمە بە شێوەیەکی سەرکێشانە و بێ هیچ رێوشوێنێک درێژەی بە تاوانەکانی دا، بۆیە کاتی وەڵامدانەوەی ئێمە هاتووە.

دووەم: هەموو توانامان بۆ بەرگری لە گەلی فەلەستین خستووەتە گەڕ و لە هیچ بارودۆخێک بە تەنیا جێیان ناهێڵین و چەکمان چەکی هەموو نەتەوەیە لە هەر شوێنێک بێت.

سێیەم: دوژمنی ترسنۆک بزانێت ئەو کاتانە ئیتر بەسەر چووە کە لە قودس و مزگەوتی ئەقسا هەر کردەوەیەکی ئەنجام دەدا.

چوارەم: گەلی فەلەستین و بەتایبەتی دانیشتوانی قودس دڵنیا دەکەین کە ئەو بەرخۆدانەی کە پشتتان پێ بەستووە هەرگیز بێ هیواتان ناکات و وەک قەڵایەکی بەهێز و شمشێرێک بەرگریتان لێ دەکات .

الله اکبر، سەرکەوتن بۆ بەرخۆدانە
ژووری هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین
سێ شەممە ٢٩ ڕەمەزان ١٤٤٢ کۆچی بەرامبەر بە ١١ی ٥ی ٢٠٢١

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *