حەکیم جەخت لەسەر سەربەخۆیی و بەهێزکردنی چەکی حەشدی شەعبی کردەوە

سێشەممە 14 حوزه‌یران 2022 - 17:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=13517

سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، لە پەیامێکدا یادی دامەزرانی حەشدی شەعبی بەرز نرخاند و جەختی لەسەر سەربەخۆیی و بەهێزکردنی ئەم رێکخراوە جەماوەرییە کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حەکیم لەم پەیامەدا نووسیویەتی: حەشدی شەعبی کە دەرئەنجامی ئازار و نیگەرانی لە ئایندەی نادیارە، دەسەڵاتی خۆی لە جیهادی پیرۆزی کیفایی وەرگرتەوە و توانی متمانە بۆ دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە دوای شکستی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ بگەڕێنێتەوە و شانبەشانی ڕێکخراوە سەربازی و ئەمنییەکانی دیکەی وڵات بەشداری شەڕی یەک لە دوای یەکەکانی کرد تا بە فیداکارییەکانی سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەستهێنا.

ناوبراو هەروەها هەشتەمین ساڵیادی دەرکردنی فەتوای جیهادی کیفایی لەلایەن مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانەوە بە بەرز نرخاند و وتی ئەو فەتوایە فاكتەرێک بۆ یەکڕیزی عێراق و تێكشكاندنی تیرۆریزم بوو.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتویەتی: ئەم فەتوایە پیرۆزە هۆکاری یەکڕیزی گەلی عێراق لەگەڵ هەموو چین و توێژ و ئایین و نەتەوە و تەنانەت مەیلە سیاسی و فەرهەنگییە جیاوازەکانیانەوە بوو و لە سایەی ئەم هاوپەیمانێتییەدا توانیان تیرۆریزم نەهێڵن و وڵات بۆ باری ئاسایی بگەڕێننەوە و نیشتمان لە چنگی تیرۆریستەکان رزگار بکەن.

حەکیم بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی پیرۆزبایی لە فەرماند و هێزەکانی ئەم رێکخراوە کرد، و جەخت لەسەر گرنگیی سەربەخۆیی ئەم دامەزراوە سەربازییە و دوورخستنەوەی لە دەستێوەردانی سیاسی و بەهێزکردنی لەڕووی چەک و مەشق و راهێنانی سەربازی کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *