گرنگترین هەواڵەکانی سەد و دەیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

دووشەممە 13 حوزه‌یران 2022 - 23:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=13473

هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر ڕۆکێت هاوێژەکانی گرادی سوپای ڕووسیا لە میحوەری سەڤەرۆدۆنێتسک.

سوپای ئۆکرانیا بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەویی سەربازانی ڕووسیا پردی سەڤەرۆدۆنێتسک-لیسیچانسکی ڕووخاند.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەنگاوەی سوپای ئۆکرانیا، فەرماندەکانی ئۆکرانیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەم زووانە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و سوپای ئۆکرانیا بۆ هێڵێکی دواوە واتا میحوەری لیسیچانسک پاشەکشە دەکەن.
ئەم پردە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆ لە سەڤەرۆدۆنێتسکەوە بۆ لیسیچانسک. بەهۆی زیانەکانی پردەکە، ئەگەری ئەوە هەیە کە هێزەکانی ڕووسیا بە خێرایی پردەکە نۆژەن بکەنەوە یان پردێکی پانتۆن لەسەر ڕووباری سەڤەرۆسکی دۆنێتس دروست بکەن.

بۆردومان کردنی کارگەی ئازۆت ی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەلایەن سوپای ڕووسیاوە.
بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی لە کارگەی ئازۆت پەنایان گرتووە و هەوڵەکان بۆ گواستنەوەیان بۆ لیسیچانسک بەردەوامە.
کارگەی ئازۆت دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سەڤەرۆدۆنێتسک و یەکێکە لە گەورەترین کارگەی کیمیایی لە ئەوروپا.

سوپای ڕوسیا مووشەکێک یان چەند مووشەکێکی ئاراستەی دامەزراوەیەکی سەربازی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی پریلۆکی لە پارێزگای چێرنیهیڤ کرد
بەگوێرەی سەرچاوە ڕووسیەکان، هێرشەکە ئەو کۆگای چەک و تەقەمەنیانە کردووتە ئامانج کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە نێردراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *