چین و یەکێتی ئەوروپا لە پێشەنگی لیستی کڕیارانی سووتەمەنی ڕووسیا!

دووشەممە 13 حوزه‌یران 2022 - 19:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=13466

بە گوێرەی راپۆرتی سەنتەری سەربەخۆی توێژینەوەی وزە و هەوای پاک (CREA) کە بنکەکەی لە فینلەندایە، ڕووسیا لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا ٩٣ ملیار یۆرۆی لە هەناردەکردنی سووتەمەنی بەردینی بەدەستهێناوە. ٤٦ ملیاری ئەم داهاتانە لە فرۆشتنی نەوتی خاو، گاز، بەرهەمە نەوتییەکان، گازی سروشتی شل (LNG) و خەڵوزەوە دێت.

یەکێتی ئەوروپا لەم ١٠٠ ڕۆژەدا ٦١%ی هاوردەی سووتەمەنی بەردینی ڕووسیای بە بڕی ٥٧ ملیار یۆرۆ کڕیوە.
گەورەترین هاوردەکاری سووتەمەنی لە ڕووسیا بریتی بوون لە چین بە ١٢.٦ ملیار یۆرۆ، ئەڵمانیا بە ١٢.١ ملیار یۆرۆ و ئیتاڵیا بە ٧.٨ ملیار یۆرۆ. هەروەها وڵاتانی چین، هیندستان، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و فەرەنسا هاوردەی سووتەمەنییان لە ڕووسیاوە زیاد کردووە. ئەم زیادبوونی هاوردەکردن لە ڕووسیاوە وایکردووە فەرەنسا ببێتە گەورەترین کڕیاری گازی LNG لە جیهاندا.

ئه‌م ئامارانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ په‌سه‌ندكردنی ده‌یان پاكێجی سزا و گەمارۆ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئابووری ڕووسیا لاواز بكه‌ن و پێشڕه‌وییه‌كانی له‌ ئۆكرانیا ڕابگرن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *