ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئیسرائیل کرایە ئامانج / چەندین ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیلیەکان کران / هێرشی ئاسمانی کرایە سەر غەزە + وێنە و ڤیدیۆ

دووشەممە 10 ئایار 2021 - 19:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=1336

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆڵەتی هێزە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بە رژێمی ئیسرائیل بۆ کشانەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و ئازادکردنی دەستگیرکراون، سەرایا ئەلقودس (باڵی سەربازی گروپی جیهادی ئیسلامی فەلەستین) لە هاوێشتنی ٣٠ رۆکێت لە کەرتی غەزەوە بەرەو “سديروت” هەواڵی دایەوە.

سەرایا ئەلقودس بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ڕژێمی زایۆنستی لە ڕۆژهەڵاتی غەزە ڕاگەیاند، هەروەها ووتی ئۆتۆمبێلەکە بە موشەکی کۆرنێت کراوەتە ئامانج و هێرشەکە سەرکەوتوو بووە.

رژێمی زایۆنیستی هەروەها هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوچەی “بیت حانون” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەزە و بەوهۆیەوە چەندین کەسی سڤیل کوژرا و برینداربوون.

بە پێی زانیارییەکان فەرماندەیەکی مەیدانی کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام بە ناوی “موحەمەد عەبدوڵڵا فەیاز” لە هێرشە ئاسمانییەکەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر باکوری غەزە کوژراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *