یەک لەسەر سێی خەڵکی یەمەن ئاسایشی خۆراکیان نییە
سندوقی دراوی نێودهوڵهتی رایگەیاند یهک له سێی خهڵکی یهمهن به هۆی بهرزبوونهوهی نرخه جیهانییهکان لە نەبوونی ئاسایشی خۆراک دهناڵێنن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی قەیرانی خۆراک و وزەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دۆخی ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر ١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا هەبووە.
لە بەیاننامەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە: دوای سێ مانگ لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆكرانیا، جیهان رووبەڕووی قەیرانێكی پەرەسەندوو بووتەوە كە كاریگەری لەسەر ژیان و سەروەت و سامانی ١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهاندا كردووە.
سندووقی دراوی نێودهوڵهتی ههروهها ڕۆژی سێ شهممه ڕایگهیاند: بهرزبوونهوهی نرخی کاڵا له جیهاندا قهیرانی ئابووری و مرۆیی له یهمهن توندتر دهکاتهوه.
بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، یەک لەسەر سێی خەڵکی یەمەن بە هۆی بهرزبوونهوهی نرخه جیهانییهکان بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن.
لەلایەکی دیکەوە جێگری وەزیری دارایی بۆ پلاندانان و ئاماری یەمەن لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سعوودی-ئیماراتی کە شەڕی دژی یەمەنیان هەڵگیرساندووە، تەنیا لە بەرهەمی ناوخۆیی دا ١٦٠ ملیار دۆلار زیانیان بە یەمەن گەیاندووە.
عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ ئیمارات و چەند وڵاتێکی عەرەبی و بە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی نیسانی ٢٠١٥ شەڕێکی هەمەلایەنەیان لە دژی گەلی یەمەن دەستپێکرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئامانجەکانیان بەدەست بێنن.
لێدوانەکان