پارێزگاری شەبوە هێزەکانی حیزبی چاکسازی دوورخستەوە

شەممە 11 حوزه‌یران 2022 - 09:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=13341

هێزەکانی ئەلعمالقە و بەرگری شەبوە بە فەرمانی عەواد بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی پارێزگاری شەبوە کۆنترۆڵی بنکەی هێزە ئەمنییەکانیان لە شاری عەتق کرد و چەکدارانی حیزبی چاکسازیان دەرکرد.

دوابەدوای شەڕ و پێکدادانی فرەلایەنەی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن لە پارێزگای شەبوە، هێزەکانی ئەلعمالقە و شەبوە بە فەرمانی عەواد بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی بنکەی هێزە ئەمنییە تایبەتەکانیان لە شاری عەتق گەمارۆ دا. ئەو هێزانە لەژێر فەرماندەیی عەمید عەبدڕەبە لعکب فەرماندەیەکی لایەنگری حیزبی چاکسازیدا بوون و فەرمانی پارێزگاری شەبوایان بۆ رادەستکردنی بنکەکەیان بە هێزەکانی ئەلعمالقە رەتکردبووەوە.

عەواد بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی پارێزگاری شەبوە و سەرۆکی عەشیرەتی گەورەی ئەلعەولەقەیە، کە لە پارێزگای شەبوە بە هاوکاری ئیمارات و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن وەک ڕەشاد ئەلعەلیمی و تاریق ساڵح هەوڵی بەهێزکردنی خۆیان لەو پارێزگایە دەدەن. دوابەدوای پەرەسەندنی ململانێی دەسەڵات لە نێوان تاریق ساڵح و باشوورییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، تاریق ساڵح هێزەکانی ئەلعمالقەی بۆ یارمەتیدانی ئەلعەولەقی لە شەڕی حیزبی چاکسازی و باشوورییەکان ڕەوانەی شاری عەتق کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *