سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیمارات کۆبووه‌وه
سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی سه‌ردانی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی کرد و لەگەڵ سه‌رۆکی ئیمارات دیدار و گفتوگۆی کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی رابردوو پێنجشەممە، نەفتالی بێنت، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی لە کۆشکی ئەلشاتی لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ئیمارات (وام)، بێنت لەم دیدارەدا بە بۆنەی هەڵبژاردنی بن زاید وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات پیرۆزبایی لە ناوبراوی کردووە و رایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەدوای کردەوەی هاوبەشدا بە مەبەستی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکانی لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ ئیماراتدا دەگەڕێت.
بن زاید هه‌روه‌ها ستایشی هه‌ڵوێستی بێنت به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت و گه‌لی ئیماراتی کرد. لە میانەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێگاکانی هاوکاری دوولایەنە و دەرفەتەکانی گەشەپێدان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی وەبەرهێنان، ئابووری و گەشەپێدانی ئاسایشی خۆراکی و تەندروستیان تاوتوێ کرد.
سەردانەکەی نەفتالی بێنت بۆ ئەبوزەبی لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی لە ٢٢ ئایاردا لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەی تەلئەبیب بۆ سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید سەرۆکی پێشووی ئیمارات سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد بوو.
لێدوانەکان