بەرپرسانی ئۆکرانیا: لە شەڕی دژی ڕووسیا ڕۆژانە ٦٠٠ کوژراو و بریندارمان هەیە!

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 2022 - 00:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=13308

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تەرمی ٢٩٣ سەربازی ئۆکرانیا لە بەشی سەربازی گۆڕستانی شاری دنیپرۆپیترۆڤسک بە خاک سپێردراون. ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا تەنها ١٧٥ سەرباز لەم گۆڕستانەدا بە خاک سپێردراون!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری قەشەیەکی سەربازی و قەشەیەکی شاری دنیپرۆپیترۆڤسکەوە بڵاویکردەوە، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ سەربازی ئۆکرانیا تەنها لە ناوچەی دنیپرۆپیترۆڤسک کوژراون.

پێشتر ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکرانیا زیانە گیانییەکانی سوپای ئەو وڵاتەی لە میحوەری دۆنباس، ڕۆژانە لە نێوان ٦٠ بۆ ١٠٠ کەس راگەیاند بوو. لە چاوپێکەوتنێکدا ئەلێکسی ڕازنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا هەروەها ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی توندی سوپای ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا ڕۆژانە تا ١٠٠ کەس کوژراو و نزیکەی ٥٠٠ برینداری لە ریزەکانی سوپای ئۆکرانیا هەیە.

سەرەڕای پێشڕەوی و باڵادەستی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا، ئامارە بەردەستەکانی قوربانیانی ڕووسیا هەمان ژمارەیان نیشان دەدات و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، زیانەکانی هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە سەرەتای شەڕەوە نزیکەی ٣١ هەزار و ٧٠٠ کەس بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *