دادگای یۆنان بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

پێنجشەممە 9 حوزه‌یران 2022 - 14:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=13299

دادگای یۆنان بڕیاری پێشووی هەڵوەشاندەوە کە بۆ دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران لە کەناراوەکانی یۆنان مۆڵەتی بە ئەمریکا دابوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دادگای یۆنان دوێنێ (چوارشەممە) بڕیاری سەرەتایی دادگای هەڵوەشاندەوە كە دەسەڵاتی بە ئەمریكا دابوو دەست بەسەر بەشێک لە نەوتی ئێران لە کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە كەناراوەكانی یۆناندا بگرێت.

یۆنان ١٥ی نیسانی ئەمساڵ، دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوتهەڵگری ڕووسی (پێگاسۆس، دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ لانا) هەڵگری نەوتی ئێراندا گرت و نەوتەکەی بۆ گواستنەوە بۆ ئەمریکا ڕادەستی کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی کرد.

دوابەدوای ئەم کردەوەیە وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی بەرپرسی كاروباری یۆنانی لە تاران كرد.

لە ٢٧ی ئایار، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا گرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *