ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئاشکراکردنی پیلانگێڕی زایۆنیستەکان لە کارە پێویستەکانی حەجە

چوارشەممە 8 حوزه‌یران 2022 - 15:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=13256

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە ئەو وڵاتانەی بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی کە بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلانی خۆیان پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە، بزانن کە ئەم هاتووچۆ و کۆبوونەوانە هیچ ئەنجامێکی بۆ ئەوان نابێت بەدەر لە تاڵانکردن و چەوساندنەوەیان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی حوزەیران، لە چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی حەجی ئەمساڵ لە گەڵ بەڕێزیان، حەجیان وەک ئەستوونی ژیانی مرۆڤ و هەڵگری پەیام و وانەی گرنگ بە ڕەهەندە جیاجیاکانی ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی مرۆڤ ناو برد و جەختیان لە سەر پاراستنی ئاسایشی سەرجەم زیارەتکاران بە تایبەت ئێرانییەکان وەک داواکارییەکی جیدیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی سعوودیە کردەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بوونی پەیوەندییان لە گەڵ زیارەتکارانی وڵاتانی دیکە بە بەستێنی بەرزکردنەوەی ئاستی یەکڕیزی ئیسلامی ناو برد و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە زایۆنیستەکان بوونەتە کیشەی ئێستای جیهانی ئیسلام و وتیان: ئاشکراکردنی پیلانگێڕییەکانی زایۆنیستەکان لە کارە پێویستەکانی حەجە و ئەو وڵاتانەی بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی کە بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلانی خۆیان پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە، بزانن کە ئەم هاتووچۆ و کۆبوونەوانە هیچ ئەنجامێکی بۆ ئەوان نابێت بەدەر لە تاڵانکردن و چەوساندنەوەیان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە.

بەڕێزیان بە ئاماژە بە ئەرکی سەر شانی سعوودیە و پێویستی کردەوەی ئەم وڵاتە بە پێی بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلام، وتیان: دابینکردنی ئاسایشی سەرجەم زیارەتکاران بە تایبەت زیارەتکارانی ئێرانی و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو و هەروەها پێداچوونەوە بە بەرزبوونەوەی تێچووەکان، لە داواکارییە جیدییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *