هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری قوبەی ئاسنین لە ئیسرائیل!
باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئیسرائیل بڕیاری کیێڤی بۆ کڕینی سیستەمی قوبەی ئاسنین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی ٧ی حوزەیران، یێڤگینی کۆرنیچوک باڵیۆزی ئۆکرانیا لە فەلەستینی داگیرکراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای ڕەزامەندی بەرپرسانی ئیسرائیلی بۆ تەیارکردنی کیێڤ بە سیستەمی بەرگری “قوبەی ئاسنین” بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا کرد.
ناوبراو لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە کەمترین هاوکاری بەرگری و چەک پێشکەش بە ئۆکرانیا بکات، وتی ئێمە داوا لە ئیسرائیل دەکەین لە بەشی بەرگری دا بە دابینکردنی سیستەمی “قوبەی ئاسنین” و کەرەستەی بەرگری هاوشێوە هاوکاریمان بکات. ئێمە پێویستە هاوڵاتیانمان بپارێزین.
باڵیۆزی ئۆکرانیا لە تەلئەبیب بە ئاماژە بە ڕەتکردنەوەی تەلئەبیب لە چارەسەرکردنی سەربازانی ئۆکرانیا لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، لابردنی تەواوەتی هەواڵەکانی ئۆکرانیا لە میدیاکانی ئیسرائیلی و نەبوونی هەواڵی شەڕ و کەمی زانیارییەکانی نیشاندەری ناڕازیبوونی حکومەتی ئیسرائیلە لە شەڕ.
کۆرنیچوک وتی: هیوادارین تەلئەبیب مۆڵەتی گواستنەوەی مووشەکی دژە تانکی “سپایک ئێس ئاڕ”ی دروستکراوی ئیسرائیل لە ئەڵمانیاوە بۆ ئۆکرانیا بدات.
شایانی باسە بەرپرسانی رژێمی زایۆنیستی سەرەڕای داواكارییەكانی ئەمریكا رێگەیان بە ئەڵمانیا نەداوە بۆ فرۆشتنی مووشەكی دژە تانكی “سپایک”ی ئیسرائیلی بە ئۆکرانیا.
لێدوانەکانی یێڤگینی کۆرنیچوک لەکاتێکدا کە میدیاکانی عیبری رایانگەیاند بوو کە سەربازانی خانەنشینکراوی یەکە تایبەتەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی (Sayeret Matkal) بۆ شەڕکردن لە دژی سوپای ڕووسیا مەشق بە ئۆکراینییەکان دەکەن. ههروهها له مانگی ئایاری ئهمساڵدا کەناڵی عیبری کان نیوز گرتهیهکی ڤیدیۆیی مهشق و ڕاهێنانی هێزه تایبهتییهکانی ئۆکرانیای له لایهن هێزەکانی ئیسرائیلیهوه بڵاو کردهوه و راگەیاند که هێزهکانی ئیسرائیل بهشداری چالاکانهیان له شهڕی دژ به سوپای ڕووسیا له ئۆکرانیا هەیە!
زیاتر بخوێنەوە:
لێدوانەکان