گرنگترین هەواڵەکانی سەد و چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سێشەممە 7 حوزه‌یران 2022 - 22:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=13218

ڕۆژی رابردوو بولگاریا و مەقدۆنیای باکوور و مۆنتینیگرۆ بە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکانیان رێگریان لە سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ بۆ سربیا کرد.
دوابەدوای ئەمەش وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا داخستنی ئاسمانی بەسەر فڕۆکەکەی لاڤرۆڤ لە ڕێگای سربیا بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە ناوبرد. لاڤرۆڤ وتی: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ بە ڕێگریکردن لە گەشتەکەمان بۆ سربیا، بەلگرادیان لە مافی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەربەخۆ بێبەش کرد. ئەوان تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیان له‌باره‌ی ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی فڕۆکەی شاندی ڕووسیا نەداوە. داوامان لە وەزیری دەرەوەی سربیا کرد لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی مۆسکۆ بکات. سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا، تورکیا بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کراوە بەرامبەر بە ڕووسیا، هەر لەم چوارچێوەیەدا سێرگی لاڤرۆڤ سبەی ٨ی حوزەیران بۆ دانوستان لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئەمنی لە دەریای ڕەش بۆ گواستنەوەی گەنم بۆ تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی جەنگی سوخو-٢٧ی ئۆکراینی لە نزیک ناوچەی ئۆریخێڤ لە پارێزگای زاپۆرۆژیا خستەخوارەوە. ڕوبەڕوبوونەوەکە لە ٥ی حوزەیران ڕوویداوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری رووسیا، دوای پێشڕەویی هێزەکانی رووسیا لە میحوەری یارڤا، سەربازانی ئۆکرانیا پردێکی شاری سڤیاتۆهۆرسک-یان بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ڕووسیا تەقاندووە. دەوترێت سەربازانی ئۆکرانیا دوای تەقاندنی پردەکە چەک و کەرەستە قورسەکانیان بەجێهێشتوە و پاشەکشەیان کردووە.
شەڕ و پێکدادانەکان لە دەورووبەری شاری سڤیاتۆهۆرسک لە ١ی حوزەیرانەوە و دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی یارڤایان لەلایەن ڕووسیاوە دەستیپێکردوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

سەربازانی ڕووسیا ناوچەکانی سڤیاتۆهۆرسک و ستۆدێنک و پاسیکایان لە میحوەری ئیزیۆم-لیمان کۆنتڕۆڵ کرد و پاشەکشەیان بە هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ ڕۆژئاوای ڕووباری سۆرۆڤسکی دۆنێتسک کرد.

هێرشێکی تۆپخانەیی TOS-1Aی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی بلاهۆداتنا لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی شاری میکۆلایڤ لە باشووری ئۆکرانیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *