موجتەهد ئەرکی نوێی “بن سەلمان”ی بۆ بکوژەکەی خاشقچی ئاشکرا کرد
“موجتەهد” چالاکوانی ناسراوی سعوودی، فەرمانی شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ راوێژکارەکەی سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئاشکرا کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “موجتەهد” چالاکوانی ناسراوی سعوودی کە نهێنییەکانی ئال سعوود ئاشکرا دەکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، یەکێک لە نووسینگە گەورەکانی بەرەوپێشبردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لەلایەن “سعوود ئەلقەحتانی”، بەرپرسی پێشووی دیوانی شاهانەی سعوودیە و بە فەرمانی شازادەی جێنشینی سعودیە “محەمەد بن سەلمان” دەکەوێتە شاری ئەستەنبوڵ.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكردووە، نوسینگهكه دوازده کارمەندی عهرهبی تێدایە و بودجهی ساڵانهی ٤ ملیۆن دۆلاره و كهسایهتییهكی عێراقی بهناوی “سوفیان ئهلسامهڕائی” بهڕێوه دهبات.
سعوود ئەلقەحتانی یەکەم تۆمەتبار لە کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعوودی لە تورکیا بوو، بەڵام بەهۆی پەیوەندی نزیکی لەگەڵ بن سەلمان هەرگیز دادگایی نەکرا.
لە ساڵی ٢٠١٩دا دادگای سعوودیە ئەلقەحتانی لە هەموو تۆمەتەکانی تایبەت بە کوشتنی خاشقچی بێتاوان دەرکرد و پێنج کەسی دیکەی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ (دووشەممە) دەزگایەکی میدیایی ئەمریکی وردەکاری نوێی هەوڵەکانی عەرەبستانی سەعوودی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و دامەزراندنی پێوەندی فەرمی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بڵاوکردەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی، سعوودیە لە گفتوگۆی جددیدایە لەگەڵ ئیسرائیل بۆ دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئەم ڕژێمە و گەیشتن بە ڕێككەوتنی نوێی ئەمنی لەگەڵ تەلئەبیب.
لێدوانەکان