پێکدادان لە قودس: گەمارۆی مزگەوتی ئەقسا لەلایەن هێزە ئیسرائیلییەکان + وێنەکان

دووشەممە 10 ئایار 2021 - 18:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=1320

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەهۆی هێرشی سەربازە زایۆنیەکان بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینیەکان لە مزگەوتی ئەقسا، پێکدادانێکی توند لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەهۆی هێرشی سەربازە زایۆنیەکان بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینیەکان لە مزگەوتی ئەقسا، پێکدادانێکی توند لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە.

بەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوە خۆجێییەکان لە گردبوونەوەی نوێژخوێنە فەلەستینیەکان لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا بۆ ڕێگری کردن لە چوونە ژوورەوەی نایاسایی دانیشتووانی زایۆنی، هەروەها شەڕ و پێکدادانەکانیان لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی زایۆنی هەواڵیان دایەوە.

لەم ئاڵۆریانەدا، سەربازانی زایۆنی بۆ پاڵپشتی لە زایۆنیستەکان، گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگییان بۆ فەلەستینییەکان تەقاندەوە و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی فەلەستینییان دەستگیر کردەوە و هەروەها ڕێگرییان لە کارمەندانی پزیشکی کرد بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا بۆ هاوکاری کردن و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: دەیان بریندار لەمزگەوتی ئەقسا دەستبەسەرن و سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە گەیشتنی تیمی تەندروستی بۆ بریندارەکان دەکات. ئەوانەی لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بوون بە ووتنی “بالروح بالدم نفديك يا أقصى”و سەرەڕای هەموو ئەو ڕووداوانەی کە لە کاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانی روویانداوە توانیان ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی دانیشتووانی زایۆنی بۆ مزگەوتی ئەقسا بکەن.

تا ئەم ساتە، زیاتر لە ٣٠٥ فەلەستینی لە پێکدادانەکان ئەمڕۆ بریندار بوون کە زیاتر لە ١٥ کەسیان گوللەی راستەوخۆی پلاستیکی سەربازی زایۆنی بەر چاویان کەوتووە و ٨٠% ئەو بریندارانە هەروەها بە گوللەی پلاستیکی راستەوخۆی سەربازانی رژێمی ئیسرائیل بریندار بوون.
هەروەها لە شەوی رابردوووە تا ئێستا ٢١ کەس لە هێزەکانی ئەو رژێمە بریندار بوون.

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازیی حەماس): فەرماندەیی بەرخۆدان لە ژووری هاوبەش تا کاتژمێر ٦:٠٠ مۆڵەتیان بەو رژێمە دەدات تا کە سەربازەکانیان لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەراح بکشێنێت و گیراوەکان ئازاد بکات، ئەگینا چاوەڕێی وەڵام بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *