گرنگترین هەواڵەکانی سەد و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سێشەممە 7 حوزه‌یران 2022 - 00:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=13164

هێرشی ڕۆکێتی سوپای ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی کۆرۆتیچ لە رۆژئاوای خارکیڤ پێگە و کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیای تێکشکاند.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی فیدراسیۆنی ڕووسیا، هێرشەکە بە بەکارهێنانی چەندین موشەکی (Grad یان TOS-1A) ئێوارەی ٤ی حوزەیران ئەنجامدراوە. ڕووسیا باس لەوە دەکات کە فڕۆکەخانەکە شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی میگ-٢٩ی ئۆکرانیا بووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئۆکرانیا هێرشێکی تۆپخانەیی کردە سەر گوندی تەتکینۆی لە باشوری پارێزگای کورسکی ڕووسیا.
بە وتەی رۆمان ستارۆڤیت، پارێزگاری پارێزگای كورسک، هێرشەكە تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە و لە ئەنجامدا پردێكی ناوخۆیی و كارگەیەكی شەكر و ژمارەیەك بینای نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێلی مەدەنی زیانیان بەركەوتووە.

وێنەکانی دەرئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ڕووسیا بۆ سەر شاری کیێڤ.
بەگوێرەی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، مووشەکەکانی ڕووسیا بەر وێستگەی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی دارنیتسیا لە ڕۆژئاوای کیێڤ کەوتوون. بەپێچەوانەی بانگەشەی ڕووسەکان کە رایانگەیاند بوو ژمارەیەک تانکی تی ٧٢ کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە نێردراوە لەناوچووە، لەم وێنانەدا هیچ تانکێک نابینرێت!

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
زیاتر لە ٣١ هەزار و ٢٥٠ کەس لە هێزەکانی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون.
٢٠٠٧ تانک، ٣٤٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٦٩٠ پارچە تۆپ، ٢٠٧ مووشەک هەڵگر، ٩٦ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١١ فڕۆكە، ١٧٦ هێلیكۆپتەر، ٢٣٩٥ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٣ بەلەمی خێرای سوک و كەشتی جەنگی، ٥٥١ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەناوچووە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا، ١٩٠ فڕۆکەی سەربازی، ١٢٩ هێلیکۆپتەر، ١١٢٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٣٠ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٤٢٤ تانک و زرێپۆش، ٤٧٣ راجیمە، ١٧٩٥ تۆپی مەیدانی و هاوەن و ٣٤٤٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکاون.

سوپای ڕووسیا لە دوایین پێشڕەوییەکانی دا لە میحوەری پۆپاسنایا، بەشی باکووری گوندی کامیشڤاخایان کۆنتڕۆڵ کرد. هەروەها سوپای ڕووسیا گوندی لیپۆوەی کێوماڵ و گوندی نیرکوی کۆنترۆڵکردەوە.
لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان سەربازانی ڕووسیا و سەربازانی ئۆکرانیا لە میحوەرەکەی زۆڵوت بەڕێوەدەچێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *