کاردانەوەی وەزیری بەرگری لوبنان بەرامبەر بە هاتنی کەشتیەکی ئیسرائیلی بۆ دەرهێنانی گاز لە ئاوە کێشە لەسەرەکان

دووشەممە 6 حوزه‌یران 2022 - 13:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=13134

وەزیری بەرگری لوبنان کاردانەوەی بەرامبەر بە هاتنی کەشتییەکی ئیسرائیلی بۆ ناو ئاوە کێشە لەسەرەکانی هەردوولا بۆ دەرهێنانی گاز نیشاندا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ رۆژنامەیەکی لوبنانی دوێنێ (یەکشەممە) لە هاتنی کەشتییەکی “ئیسرائیلی” بۆ مەبەستی دەرهێنانی گاز لە کێڵگەی “کاریش” لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەگەڵ لوبنان هەواڵی دایەوە.

لە بەرامبەردا موریس سەلیم وەزیری بەرگری لوبنان داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە بەپەلە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە هەنگاوە نوێیەكانی رژێمی ئیسرائیل و هەروەها جێبەجێكردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگرتن لە هەر بارگرژییەكی ئەمنی لە باشووری لوبنان.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا کردەوەکانی تەلئەبیب لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بە هەڕەشە لە دژی لوبنان و پێشێلکردنی ئاشکرای سەقامگیری بەشی باشووری لوبنان ناو برد.

سەلیم جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی ئیسرائیل جارێکی دیکە هەموو یاسا و داب و نەریتی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە و هەوڵ دەدات “دۆخی ئێستا” بەسەر سنووری لوبناندا بسەپێنێت و هەروەها بەم کردەوانە، هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوور بە نێوەندگیری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتدەکاتەوە.

میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەنگاوەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ تاڵانکردنی گازی کێڵگەی کاریش، وتی کە ئەم هەنگاوە دوژمنکارانەیە.

عه‌ون داوای له‌ سوپای وڵاتەکەی كرد سەرۆکایەتی کۆمار لە زانیاری دروست و فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئاگادار بکاتەوە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێوشوێنی گونجاو له‌و باره‌یه‌وه‌ بگیرێته‌ به‌ر.

سه‌رۆک کۆماری لوبنان ڕایگه‌یاند که‌ دانوستانه‌کان له‌باره‌ی دیاریکردنی سنوورە ده‌ریاییەکانی باشوور له‌گه‌ڵ [ڕژێمی زایۆنیستی] به‌رده‌وامه‌ و هه‌ر کارێک یان چالاکیه‌ک له‌ ناوچه‌ی کێشە لەسەرەکان، بە هەڕەشە و کرده‌وه‌ی دوژمنکارانه‌ دادەنرێت.

بەپێی زانیاریەکان، مەحمود قماتی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕێگە نادەین ئیسرائیل لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەدوای گازدا بگەڕێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *