گرنگترین هەواڵەکانی سەد و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

یەکشەممە 5 حوزه‌یران 2022 - 21:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=13097

سوپای روسیا یاریگایەکی لە ناوەڕاستی خارکیڤ بە چڕی بۆردومان کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕووسیا لە زاری دانیشتوانی ناوچەکەوە رایگەیاند بوو کە سەربازانی ئۆکرانیا لەو ناوچەیە دەمێننەوە. لەم دواییانەشدا تیشک خراوەتە سەر ئەنجامی چالاکییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا.

لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شاری دۆنێتسک ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری دۆنێتسک کوژران و بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕووسیا، هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٤٠ موشەکی گرادی ئاراستەی شاری دۆنێتسک کردووە، کە بە هۆیەوە ئاگر لە بازاڕێک و چەندین بینای نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبیلێک کەوتووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە زیانە گیانی و ماددیەکانی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.

هێرشی مووشەکی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤ. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن بەکارهێنەرانی ناوخۆییەوە بڵاوکراونەتەوە، سوپای ڕووسیا مووشەکی کروزی ئێکس ١٠١ی بەکارهێناوە.

کاردانەوەی پوتین بۆ ناردنی سیستەمی مووشەکی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا سەبارەت بە پەسەندکردنی پاکێجی نوێی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا وتی:
ئەگەر مووشەکی دوور مەودا بگەیەنرێتە ئۆکرانیا، ڕووسیا بڕیار دەدات و ئەو شوێنانەی کە تا ئێستا هێرش نەکراوەتە سەر، دەکرێنە ئامانج.
ئامانج لە جەنجاڵییەکان لەسەر ناردنی چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا، درێژکردنەوەی زیاتری شەڕی چەکدارییە.
ناردنی سیستەمەکانی مووشەکی ئەمریکی بۆ ئۆکرانیا بۆ قەرەبووکردنەوەی لەدەستدانی کەرەستەی سەربازی ئۆکرانیایە و ئەوەش هیچ شتێک لە بنەڕەتدا ناگۆڕێت.
سیستەمەکانی بوک، تۆر و پانسیری ڕووسی زۆر کاریگەرن لە لەناوبردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم دواییانەدا کۆنگرێسی ئەمریکا پاکێجێکی نوێی یارمەتییەکانی ئەمریکای بۆ ئۆکرانیا بە بەهای ٧٠٠ ملیۆن دۆلار پەسەند کردووە. پاکێجەکە بریتییە لە سیستەمی مووشەکی هیماراس، ٤ هەلیکۆپتەری می-١٧، ١٥ ئۆتۆمبێلی تاکتیکی، ٥ ڕاداری دژە تۆپ، ٢ ڕاداری کۆنترۆڵی ئاسمانی، هەزار مووشەکی جاڤلین، ٦ هەزار چەکی زرێپۆش و ١٥ هەزار تۆپی ١٥ ملم.

جەنەڕاڵ ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای ڕوسیا لە کیێڤ مووشەکێکی ئاراستەی بارێکی کەلوپەلی سەربازی ئەوروپی کردووە. لە هێرشەکەدا سوپای ڕووسیا بە بەکارهێنانی مووشەکی کروز ژمارەیەک تانکی تی ٧٢ی لەناوبردووە.

ڤیتالی کلیتشکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕووسیا چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەکانی دارنیتسکی و دنیپرۆپترۆڤسک بیستراوە و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *