ئەلدورەیهمی، لە گەمارۆوە تا سەرکەوتن + ڤیدیۆ و نەخشەی مەیدانی

یەکشەممە 5 حوزه‌یران 2022 - 13:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=13061

بەسەرهاتێکی راستەقینەی خۆڕاگریی ئەنساروڵڵا لە بەرامبەر هێرشە قورسەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە شارۆچکەی ئەلدورەیهمی لە رۆژئاوای یەمەن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛”ئەلدورەیهمی” ناوی شارۆچکە و ئیدارەیەکی پارێزگای ئەلحودەیدەیە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعوودیە لە کەنارەکانی رۆژئاوای یەمەن لە مانگی ئابی ٢٠١٨ بە تەواوی لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە گەمارۆ درا. گەمارۆکە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا و بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا و یەکینە جەماوەرییەکانەوە شکێندرا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیەی ناچارکرد لە دەوروبەری شارۆچکەکە پاشەکشە بکەن.
دانیشتووان و شەڕڤانانی ئەلدورەیهمی لەم ماوەیەدا (نزیكەی ٨٠٠ رۆژ) رووبەڕووی بۆردومان و هێرشی توندی هاوپەیمانی سعوودیە و كەمبوونی خۆراک و دەرمان بوونەتەوە و سەرەڕای رێككەوتنی نێوان ئەنساروڵڵا و حكومەتی دەستلەكاركێشاوە لە ستۆكهۆڵم، هیچ هاوکارییەک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ ئەو شارۆچکەیە نەنێردرا.

دۆخی ململانێکانی ئەلدورهامی لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠

میدیای “اعلام الحربی یمن” لەم دواییانەدا فیلمێکی دیکۆمێنتارییان لە بارەی دۆخی ئەلدورەیهمی لە ماوەی ٨٠٠ ڕۆژی خۆڕاگریدا بەرهەم هێناوە، کە تێیدا باسی ئەو گرفتانە کە بەهۆی گەمارۆکانی سەر دانیشتووانی شارەکە دروست بووە و هەروەها هەنگاوە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەنساروڵڵا بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکە دەکات.
لەم فیلمە دیکۆمێنتارییەدا دیمەنەکانی شەڕی مەزڵوتانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لەوانە ئەلعالقە و تاریق ساڵح و بەرپەرچدانەوە هێرشەکەیان بۆ بینای پارێزگای ئەلدورەیهمی، شەهیدبوونی ژمارەیەک منداڵ و بەساڵاچووی ئەلدورەیهمی بەهۆی برسێتی، نەخۆشی و برینداربوونیان بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییە دەبینرێت. هەروەها لە بەشە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییەدا ناردنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ناردنی خۆراک بە ٢٥٠٠ ڕۆکێت بۆ ناو شارەکە، ناردنی خۆراک بە هەلیکۆپتەری Mi-171sh ی سوپای یەمەن (سەر بە ئەنساروڵڵا)، ناردنی خۆراکی ماوەبەسەرچوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ڕەتکردنەوە پێشنیاری نوێنەرانی خاچی سوور سەبارەت بە گواستنەوەی خەڵکی مەدەنی بۆ کەمپی ئاوارەکان لە ئەلخۆخە لەلایەن خەڵکی ئەلدورەیهمی و.. ئاماژەی پێ کراوە.

ڤیدیۆی ژمارە ١: گەمارۆدان و بۆردومانکردنی شاری ئەلدورەیهمی بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دانیشتوانی ئەم شارە، کە نەتوانرا بە تەواوبوونی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی چارەسەر بکرێن.
ڤیدیۆی ژمارە ٢: نەبوونی خۆراک بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئەلدورەیهمی بەهۆی برسێتیەوە، ئەمەش دانیشتوانی ئەم شارەی ناچار كرد خۆراكی ماوەبەسەرچوو و تەنانەت گەڵای درەخت و ڕووەكی زەویش بخۆن.
ڤیدیۆی ژمارە ٣: شەهید بوونی یەکێک لە منداڵەکانی ئەلدورەیهمی بە هۆی برسێتییەکی زۆرەوە و بە خاک سپاردنی مەزڵومانەی لە لایەن باوکیەوە.
ڤیدیۆی ژمارە ٤: بۆردومانکردنی سەرچاوەی ئاو و بیرە ئاوییەکانی ئەلدورەیهمی لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە.
ڤیدیۆی ژمارە ٥: ناردنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی ئەنساروڵڵا بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلدورەیهمی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕاسد
ڤیدیۆی ژمارە ٦: دانانی خۆراکی لەناو ڕۆکێت و هاوێشتنیان بەرەو ئەلدورەیهمی لەلایەن ئەنساروڵڵاوە. ئەنساروڵڵا دوای زیادبوونی گەمارۆی ئەلدورەیهمی، رۆژانە ٨ بۆ ١٠ ڕۆکێتی هەڵگری خوراکی ئاڕاستەی ئەو شارۆچکەیە کردووە.
ڤیدیۆ ژمارە ٧: ناردنی خوراکی ماوەبەسەرچوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ئەلدورەیهمی.
ڤیدیۆی ژمارە ٨: گەیاندنی خۆراک بە کۆپتەری Mi-171sh ی هێزی ئاسمانی سوپای یەمەن (سەر بە ئەنساروڵڵا) بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلدورەیهمی لە دەیەمین ڕۆژی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤١ی کۆچی (٥ی ئایاری ٢٠٢٠)
ڤیدیۆی ژمارە ٩: گەڕانەوەی هەلیکۆپتەری Mi-171sh ی هێزی ئاسمانی یەمەن (سەر بە ئەنساروڵڵا) دوای گەیاندنی سەرکەوتووانەی خۆراک بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلدورەیهمی و سوجدەی شوکری فڕۆکەوانەکە.
ڤیدیۆی ژمارە ١٠: خەڵکی ئەلدورەیهمی پێشنیاری ئەندامانی خاچی سوور ڕەتدەکەنەوە بۆ جێهێشتنی ئەلدورەیهمی و گواستنەوە بۆ کەمپی ئەلخۆخە.
ڤیدیۆی ژمارە ١١: شەهیدبوونی خەڵکی ئەلدورەیهمی بەهۆی برسێتی و خواردنی ڕووەکی زەمینی لەلایەن خەڵکی ئەم شارەوە بۆ مانەوە.
ڤیدیۆی ژمارە ١٢: دیمەنە هەڵبژێردراوەکانی ئۆپەراسیۆنی شکستپێهێنانی گەمارۆکانی سەر ئەلدورەیهمی لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە. ئەنساروڵڵا دوای بەرپەرچدانەوەی هێرشە قورسەکانی هێزەکانی ئەلعمالقە و تاریق ساڵح بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەلدورەیهمی، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا گەمارۆی ئەلدورەیهمی تێکشکاند، و هەروەها گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەکەی لە ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سعوودیە ڕزگار کرد.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *