تورکیا سەدان پەنابەری ئەفغانیی دیپۆرت کرد

شەممە 4 حوزه‌یران 2022 - 07:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=13023

حکومەتی تورکیا زیاتر لە ١٣٠٠ پەنابەری ئەفغانیی دیپۆرت کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا ٤١٤ پەنابەری ئەفغانیی لە کەمپەکانی پەنابەرانی شاری ئەرزەرومی رۆژهەڵاتی تورکیا دیپۆرت کرد و گواستیانەوە بۆ ئەفغانستان. ئەم کەسانە دەڵێن، دوای هەڵکوتانە سەر کامپی ئاوارەکانی ئەرزەروم لەلایەن پۆلیسەوە، ڕووبەڕووی ڕەفتاری توندوتیژی پۆلیسی تورکیا بوونەتەوە و دەستگیرکراون. لە زینداندا ئەشکەنجە دراون و دواتر لە سێ گەشتی ئاسمانیدا ڕادەستی چەکدارانی تاڵیبان لە کابوڵ کراون.
ئەم ڕێوشوێنانە لە لایەن تورکیاوە لە چوارچێوەی سیاسەتی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران گیراوەتەبەر، کە چەندین کێشەی لەم وڵاتەدا دروست کردووە.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی لێدانی پەنابەرانی ئەفغانی لە گرتووخانەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە و ئەمەش ناڕەزایی توندی خەڵکی ئەفغانستان و چالاکوانانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە.

ئەمە سێیەم هەنگاوی جددی حکومەتی تورکیایە لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانستان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و تا ئێستا ١٣٦٧ پەنابەر دوای دیپۆرتکردنەوە و ئەشکەنجەدان بۆ ئەفغانستان گواستراونەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکان، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە نزیکەی ٢٨ هەزار و ٨٥٧ پەنابەری ئەفغانی لە چەندین وڵاتەوە دیپۆرت کراون و گواستراونەتەوە بۆ ئەفغانستان. زۆربەی ئەو کەسانە لە یۆنان و بولگاریا و تورکیا ئەشکەنجە دراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *