هێرشی ڕۆکێتی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە زێلکان

هه‌ینی 3 حوزه‌یران 2022 - 10:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=12993

ڕۆژی رابردوو بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی زێلکان بە ڕۆکێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢ی حوزەیران، بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ بە چەند موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکراوەتەوە و هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی ئاماری هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە شەشەمین هێرشی ڕۆکێتییە بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە.

رۆژی ٢٢ی ئایار بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژییەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لەم ناوچەیە. گروپی “احرار سنجار” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *