ئاگرکەوتنەوە لە کەشتی نەوتهەڵگری ویزدۆم لە کەنارە ئاوییەکانی سوریا

یەکشەممە 9 ئایار 2021 - 16:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=1298

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتی نەوتهەڵگری ویزدۆمی لوبنانی جارێکی دیکە لە کەنارە ئاوییەکانی سوریا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتی نەوتهەڵگری ویزدۆمی لوبنانی جارێکی دیکە لە کەنارە ئاوییەکانی سوریا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، دوو ستونی دووکەڵ لە کەشتی ویزدۆمەوە دیارە، کە ئاماژە بە ئاگرکەوتنەوە لە دوو بەشی کەشتیەکە دەکات. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.

کەشتی ویزدۆم تانکەرێکی نەوتی و ماددە کیمیاییەکانە کە لەلایەن لوبنانەوە تۆمار کراوە و لەژێر ئاڵای پەنەمادا کار دەکات.

لەم ڕۆژانەی دواییدا کەشتییەکە ئەرکی گواستنەوەی نەوت لە نەوتهەڵگری ئێرانی “ئارمان١١٤” بۆ بەندەری بانیاس ـی پێ سپێردرا بوو کە بەهۆی سنوورداربوونی قووڵایی کەنارەکانی بانیاسی سوریا، کەشتی “ئارمان١١٤” توانای ڕاگرتنی لەم بەندەرەی نەبوو و ئۆپەراسیۆنی بەتاڵ کردنەوەی نەوتەکە لەلایەن کەشتیەکانی بچووکتر جێبەجێ دەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ١٤ ڕۆژی پێش ئێستا هەروەها ئاگرێکی گوماناوی لە کەشتیەکە بەربوو. میدیا فەرمیەکان هۆکاری ڕووداوەکەی ڕابردوویان بەهۆی کەمتەرخەمی لە کاتی لەحیمکردندا راگەیاند بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *