گرنگترین هەواڵەکانی ٩٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هه‌ینی 3 حوزه‌یران 2022 - 00:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=12973

بانگەشەی نوێی ئۆکرانیا سەبارەت بە جموجۆڵی هێزەکانی هەواڵگری ڕووسیا لە خێرسۆن!
بە وتەی سوپای ئۆكرانیا، هێزەكانی هەواڵگری ڕووسیا بۆ ناسینەوەی لایەنگرانی خۆجێیی ئۆكرانیا لە پارێزگای خێرسۆن جلوبەرگی سەربازی ئۆكرانیا لەبەر دەکەن.
ئەوان سیخوڕی بەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا دەکەن، ئەگەر زانیاریش لەسەر پێگەکانی هێزەکانی ڕووسیا بدەن، ئەوا هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان دەکەن!
ئەم هەنگاوە بۆ پاککردنەوەی خێرسۆنە لە ناسیۆنالیستەکانی ئۆکرانیا و خێراکردنی ئامادەکارییەکانی ناوچەکە بۆ پەیوەستبوون بە فیدراسیۆنی ڕووسیا.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢:
زیاتر لە ٣٠ هەزار و ٨٥٠ سەبازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون.
١٣٦٣ تانک، ٣٣٥٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٦٦١ تۆپخانە، ٢٠٧ موشەک هەڵگر، ٩٥ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٠ فڕۆکە، ١٧٥ هێلیکۆپتەر، ٢٣٢٥ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٣ بەلەمی خێرای سووک و کەشتی جەنگی و ٥٢١ فڕۆکە بێفڕۆکەوان لەناوچووە.

سوپای ڕووسیا بە هێرشێکی قورسی تۆپخانەیی بنکەی لیوای ٤٠٦ی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری شارۆچکەی کۆرابلین لە باشووری میکۆلایڤ تێکشکاند.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕوسیا، زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لەم هێرشەدا، ١٢ هۆڤیتزەری M777 (دروستکراوی بەریتانیا و لەلایەن ئەمریکاوە بەخشراوە بە ئۆکرانیا)، کۆگایەکی تەقەمەنی و هەروەها کوژرانی ٩٠ کەس و برینداربوونی ٥١ کەسی دیکە بووە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢:
لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا، ١٨٦ فڕۆکەی سەربازی، ١٢٩ کۆپتەر، ١٠٨٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٢٧ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٣٧٣ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٤٦٠ راجیمە، ١٧٥٢ تۆپی مەیدانی و هاوەن و ٣٣٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکاون.

بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای خێرسۆن بە پەڕینەوە لە ڕووباری ئینهۆڵتز گوندەکانی بیلوگیرکا و ئەندرۆڤیکایان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە. پێکدادانەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.

لە باکووری پارێزگای خێرسۆن، هێزەکانی ئۆکرانیا چوونەتە ناو ژمارەیەک گوندەوە. هەرچەندە گوندەکان لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ڕووسیادا نەبوون و چۆڵ بوون.

لە میحوەری خارکیڤ، هێزەکانی ڕووسیا ژمارەیەک گوندیان کۆنتڕۆڵ کرد، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو گوندانە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە چۆڵ کرابوون. بەو پێشڕەوییانەی کە بەدەست هاتوون، ناوچەی ستارری سالتیڤ لە سێ ئاراستە لە ژێر گەمارۆدایە و ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت، ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ستاری سالتیڤۆ زۆرە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *