ئامادەکاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا
پهرلهمانی عێراق ههنگاوێكی بۆ دهركردنی هێزهكانی توركیا له باكوری ئهم وڵاته دهستپێكردووه.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پەرلەمانتارانی عێراق ئامادەکاری بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق دەکەن کە ماوەی چەندین ساڵە بە بیانووی شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بە بەردەوامی دەستدرێژی دەکاتە سەر ئاسمان و خاکی ئەم وڵاتە. ئەم پێشێلکاریانە بۆ سەر سەروەریی عێراق لەکاتێکدایە کە بە بەردەوامی حکومەتی ناوەندی و بەرپرسانی عێراق ئیدانەی ئەم پێشێلکارییانەیان کردووە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە.
لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە ئەنقەرە بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بە بەكارهێنانی هێزە تایبەتەکان و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەستی بە ئۆپەراسیۆنی نوێی زەمینی و ئاسمانی كردووە. ئەم ئۆپەراسیۆنە کە ناوی “کلیل چنگ”ی لێنراوە، دوای دوو ئۆپەراسیۆنی دیکەی “چنگی پڵنگ” و “چنگی هەڵۆ” دێت کە سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە باکووری عێراق ئەنجامیدا.
ئامادەکاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا
تەقی وتیشی: هەنگاوێک له لایهن نوێنهرانی گرووپه سیاسییه جیاوازهكانهوه ههیه كه ئامانجیان دهركردنی هێزهكانی توركیایه له خاكی باكووری عێراق. ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەی حکومەت و پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی دەرکردنی ئەو هێزانە کە لە ئێستادا بە هێزی داگیرکەر دادەنرێت، بڕیارە ئەنجام بدرێت.
ئەم ئەندامە پەرلەمانە وتیشی: بێدەنگی لەبەرامبەر بوونی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا دەبێتە هۆی زیادکردن و فراوانکردنی دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق، و ئەمەش پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی دەکات، هەربۆیە ناتوانرێت لەو بارەیەوە بێدەنگ بوو.
ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەمنی
لەلایەکی دیکەوە کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەمنی و تاوتوێکردنی دەستدرێژییەکانی تورکیا، داوای کۆبوونەوەی لە حکومەتی عێراق کردووە.
ئەحمەد ئەلموسەوی، ئەندامی کۆمسیۆنەکە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی بۆ تاوتوێكردنی پرسی دەستدرێژییەكانی توركیا، داوایەكی بەپەلەی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كردووە. چونکە سوپای تورکیا بەبێ هیچ ئاستەنگ و رێگرییەک چووەتە قوڵایی خاکی عێراقەوە.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكرد: ئهم كۆمسیۆنه له چهند رۆژی رابردوودا بهمهبهستی راگرتنی دزهكردنی هێزهكانی توركیا بۆ قووڵایی خاكی عێراق چهندین كۆبوونهوهی بهپهلهی ئهنجامداوه.
بە وتەی ئەلموسەوی، بوونی تورکیا رەتدەکرێتەوە و کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری بۆ دۆزینەوەی فۆرمولێکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت. سوپای تورکیا زیاتر لە ٥٠ کیلۆمەتر دزەی کردووە ناو عێراق و بە بیانووی جۆراوجۆر چەند بنکەیەکی سەربازی دامەزراندووە. ئەمە داگیرکارییە، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراقە.
لێدوانەکان