شەهید کردنی بەندکراوێکی تازە ئازادبووی فەڵەستینی + ڤیدیۆ

چوارشەممە 1 حوزه‌یران 2022 - 20:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=12933

“غفران وراسنه” ژنێکی فەڵەستینی کە بەم دوایانەدا لە زیندانی رژێمی زایۆنیستی ئازاد کرا بوو، ئەمڕۆ بە گوللەی هێزەکانی ئەو رژێمە لە باکوری ئەلخەلیل لە کەرتی رۆژئاوا شەهید بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە نزیک دەروازەی کەمپی ئەلعەروب لە باکووری ئەلخەلیل تەقەیان لە “غفران وراسنه”ی تەمەن ٣١ ساڵ کرد و شەهیدیان کرد.

ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوە دەکات کە “غفران وراسنه” بە چەکی سارد بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئیستیشهادی بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *