پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە پاپای ڤاتیکان راگەیێندرا

چوارشەممە 1 حوزه‌یران 2022 - 18:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=12928

بەڕێوەبەری خوێندنگە ئائینییەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنی پاپای ڤاتیکان، پەیامی زارەکی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بە ناوبراو ڕاگەیاند.

ئایەتوڵڵا ئەعرافی بەڕێوەبەری خوێندنگە ئائینییەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنی ڕێبەری مەسیحییەکانی کاسۆلیکی جیهان، پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بە ناوبراو ڕاگەیاند.

ئایەتوڵڵا ئەعرافی لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: پاش ئەوەی کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاگاداری سەردانەکەی من بوون، سڵاویان گەیاندە بەڕێزتان و ستایشی پێشینەی کار و چالاکییەکانی بەڕێزتانیان کرد و جەختیان کردەوە کە ئێمە چاوەڕوان دەکەین کە ئێوە بەردەوام لە بەرەی بەرگری لە زوڵملێکراوانی جیهان و بە تایبەت گەلی فەڵەستین و یەمەن هەوڵ بدەن و هەڵوێستی ڕوون و شەفافتان هەبێت.

ئایەتوڵڵا ئەعرافی وتی: ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە سەبارەت بە بەرگری لە گەلی فەڵەستین هەوڵ بدرێت و چارەسەرکردنی بە پێی دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن لە نێوان خەڵکی ڕەسەنی فەڵەستین بە لایەنگرانی سەرجەم ئائین و پێکهاتەکانی فەڵەستینەوە بێت.

پاپای ڤاتیکانیش سڵاوی گەیاندە ڕێبەری مەزنی شۆڕسی ئیسلامی ئێران و مەرجەع و گەورە کەسایەتییەکانی ئائینی و وتی کە ئێمەش تێبینییەکانی بەڕێزیانمان قبووڵە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *