گرنگترین هەواڵەکانی ٩٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 31 ئایار 2022 - 23:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=12890

هاوکاری دارایی گەلی لیتوانیا بۆ ئۆکرانیا!
وەزیری بەرگری لیتوانیا ڕایگەیاند کە یارمەتی سەربازی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت. ئەم هاوکارییەکانە بریتیین لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقدار، کەرەستەی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامێری وێنەگرتنی حەراری کە بە هاوکارییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە ئامادە کراوە.
بۆ یەکەمجار لە ئەوروپا ئەو هاوکاریانە لەلایەن کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە لیتوانیا بە بڕی ٥ ملیۆن یۆرۆ کۆکراونەتەوە. وەزارەتی بەرگری لیتوانیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داواکارییەک بۆ کڕینی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ڕەوانەی تورکیا دەکات.
ئەم پاکێجە جگە لە پاکێجەکانی تری هاوکارییەکانی وەزارەتی بەرگری لیتوانیا بۆ ئۆکرانیا لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی M113 و دە بارهەڵگری سەربازی و دە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی SUV پێکدێت.
ئۆکرانیا تا ئێستا راپۆرتی کڕینی ٣٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقداری لە ساڵانی رابردوودا بڵاوکردووەتەوە و هیچ ئامارێکی وردی لەبارەی ژمارەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بڵاونەکراوەتەوە.

سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی ڕووسی لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا تێکشکاندووە.
بەپێی دوایین ئامار کە وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا ٥١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازیی ڕووسیا بە درێژایی ئەم شەڕەدا خراونەتە خوارەوە.

سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیی A1-SM Furia لە میحوەری ئیزیۆم لە باکوری پارێزگای خارکیڤ خستەخوارەوە. بە گوێرەی سەرچاوە ڕووسیەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە لایەن سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی ڕووسیاوە خراوەتە خوارەوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی A1-SM Furia یەکێکە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی سوپای ئۆکرانیا کە لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە و مەودای کارکردنی ٥٠ کم و بەردەوامی فڕینی ٣ کاتژمێری هەیە.

زێلێنسکی ئامادەیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ پوتین لە تورکیا راگەیاند!
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: زێلێنسکی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە ئامادەیە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.
ئەم گفتوگۆیە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئەردۆغان و پوتین لە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامدرا. سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌که‌ی پێشنیاری کرد که‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان شانده‌کانی ڕووسیا و ئۆکرانیا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هەواڵگری بێلاڕوس لە ئۆکرانیا!
سەرۆکی بێلاڕوس ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ ڕایگەیاند کە دەزگای هەواڵگری بێلاڕوس بەبێ تەقاندنی یەک فیشەک لە ئۆکرانیا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجام داوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی هەواڵگری بێلاڕووس ژمارەیەک هاوڵاتی بێلاڕوسی و ٢٣ بارهەڵگریان ئازاد کردووە کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی سنووری پارێزگای ڤۆلین لە باکووری رۆژئاوای ئۆکرانیا دەستبەسەر کرابوون.

ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە خێرسۆن بۆ چوونە پاڵ ڕووسیا!
کریل ستریمۆسۆڤ، جێگری بەرپرسی ئیدارەی سەربازی و مەدەنی شاری خێرسۆن وتی: دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە خێرسۆن، پارێزگاکە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێتە بەشێک لە ڕووسیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پرسی كات گرنگه‌ و به‌نده‌ به‌ دانیشتوانی ناوچه‌ی خێرسۆنه‌وه‌. مەزەندە دەکرێت لە سەدا ٦٠ بۆ ٧٠ی دانیشتوانی ناوچەکە لەگەڵ ئەوەدا بن خێرسۆن ببێتە بەشێکی لە ڕووسیا.

هێرشی فڕۆکەی ئینتحاری KUB-BLA ی ڕووسیا بۆ سەر تانکی T-72Mی ئۆکراینی لە میحوەری خێرسۆن، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، هێرشەکە بووەتە هۆی بڕینداربوونی تیمی تانکەکە و خودی تانکەکە بە تەواوی لەناونەچووە.
بەهۆی کەمی ئەو تەقەمەنیانەی کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هەڵیدەگرێت (٣ کیلۆگرام)، پێشبینی ناکرێت بتوانێت زرێپۆشی تانکێک تێکبشکێنێت. بەڵام گورزێکی کوشندەیە لە هێزی مرۆیی دوژمن.

سوپای ڕووسیا ناوچەکانی کاراوان، ستاری و برۆسیڤکا و دێبرۆڤای کۆنترۆڵ کرد و پێگەکانی لە باشووری لایمانی جێگیر کرد.
ئامانجی داهاتوو ڕووسیا لەم میحوەرەدا ناوچەی رایهۆرۆدوکە، بەڵام بەهۆی تەقاندنی پردی سەرەکی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، کاری ڕووسەکان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە قورس دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *