تاڵانکردنی نەوتی یەمەن لەلایەن کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی چینەوە

سێشەممە 31 ئایار 2022 - 19:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=12881

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەشتیەکی نەوتهەڵگری چین بۆ دووەم جار بۆ گواستنەوەی نەوت لە بەندەرەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن گەیشتە بەندەری ئەلشەحر لە کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت.

بەپێی هەواڵی وەزارەتی نەوتی حکومەتی ڕزگاری (ئەنساروڵڵا) یەمەن، کەشتیی نەوتهەڵگری چینی APOLYTARES بۆ کواستنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی یەمەن کە لەلایەن سعوودیەوە داگیرکراوە، گەیشتە بەندەری ئەلشەحر لە کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت.
ئەمە دووەم جارە کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی چین بە مەبەستی تاڵانکردنی نەوتی خاوی یەمەن دەچنە کەناراوەکانی باشووری یەمەن. نەوتهەڵگری ئاپۆلیتارس له‌ ٢١ی ئاداری ئەمساڵدا ٢٣٧٥٠٩٠ به‌رمیل نه‌وتی به‌ به‌های ٢٥١ ملیۆن دۆلار لە به‌نده‌ری ​​ئه‌لشه‌حر ی ڕۆژهەڵاتی یەمەن بۆ به‌نده‌ری ​​ژۆشانی چین گواستووه‌ته‌وه‌.
بەم پێیە چینییەکان تا ئێستا نزیکەی ٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی یەمەنیان بە هاوکاری سعوودیە و ئیماراتییەکان تاڵان کردووە و ئەو پارەیەیان ڕادەستی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە و نایاسایی یەمەن کردووە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی حکومەتی ڕزگاری (ئەنساروڵڵا) یەمەن، ئەم بڕە پارەیە بەشی پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی یەمەن بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ دەکات!

پاڵپشتی چین بۆ سعوودیە و ئیمارات لە شەڕی یەمەن تەنها لە کڕینی نەوتدا سنووردار نەبووە و پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و شەڕکەری CH-4 و Winglong 1 و 2 لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەرنامەی دانوستانەکانی ئەم وڵاتانەدا بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *