فڕۆکەیەک لە تەلئەبیبەوە بەرەو ڕیاز بەڕێکەوت
ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی عیبری بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەک لە تەلئەبیبەوە بەرەو ڕیازی پایتەختی سعوودیە ڕۆیشتووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی ١٣ی عیبری رایگەیاند: فڕۆکەیەک لە “تەلئەبیب”ەوە بۆ فڕۆکەخانەی ڕیاز لە پایتەختی سعوودیە فڕیوە، کەناڵەکە دیاری نەکردووە کام بەرپرسی “ئیسرائیلی” لە گەشتەکەدا بووە.
کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمۆیەسەرە بڵاویکردەوە، فڕۆکەی زۆر هەموو ماوەیەک جارێک لە “ئیسرائیل”ەوە بەرەو سعوودیە دەڕۆن، بەشێک لەو گەشتانە بە نهێنی ئەنجام دەدرێن و کارمەندانی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی دەگوازێنەوە.
ئهمهش له چوارچێوهی ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكانی نێوان وڵاتانی کەنداوی فارس و ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئەنجام دەدرێت، كه دوای واژۆكردنی ڕێككهوتننامهی “ئیبراهام”ی نێوان ئیمارات و بهحرەین و ڕژێمی زایۆنیستی به ئاشكرا دهستی پێكرد، له كاتێكدا ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكانی نێوان ڕژێمی داگیركهری قودس و سعوودیە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام هەموو ماوەیەک جارێک بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵا و گەشتە ڕاستەوخۆکان ئەو پەیوەندییە ئاشکرا دەبێت.
لێدوانەکان