هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەدی عێراق
پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە چەندین ڕۆکێت لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”ەوە کرایە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی عەین ئەسەد بە شەش ڕۆکێتی ١٢٢ ملم کرایە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان سیستەمی بەرگری ئەمریکا لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە شکستی هێناوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانە ماددی و گیانییەکانی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.
گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی” لە بەیاننامەیەکدا وێڕای لە ئەستۆ گرتنی هێرشەکە رایگەیاند: پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد بە شەش ڕۆکێتی ١٢٢ی گراد کراوەتە ئامانج.
بە پێی بەدواداچوونەکانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە چوارەمین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی-ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقییە کە لە دژی پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی ئەنجام دەدرێت..
لێدوانەکان