گرنگترین هەواڵەکانی ٩٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 31 ئایار 2022 - 00:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=12846

هەوڵدان بۆ دانپێدانانی دۆنێتسک لەلایەن هەندێک وڵاتەوە!
ناتالیا نیکۆنۆرۆڤا، وەزیری دەرەوەی دۆنێتسک وتی: لەگەڵ ژمارەیەک وڵات لە گفتوگۆداین بۆ دانپێدانانی دۆنێتسک.
وتیشی: بەم نزیكانە ئەنجامی گفتوگۆكان ڕادەگەیەنرێت، هەفتەی داهاتووش وەزارەتی دەرەوەی دۆنێتسك لەمبارەیەوە قسە دەكات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا چیچان، کوبا، ڤەنزوێلا، سووریا و سربیا دانیان بە دوو کۆماری لوهانسک و دۆنێتسکدا ناوە.

میدیاکانی ڕووسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی جەنگی سوخۆی ٢٥ی سوپای ئۆکرانیایان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەم سەرچاوانە، فڕۆکە جەنگییەکە لەلایەن بەرگری ئاسمانی ڕووسیاوە و لە نزیک ناوچەی نۆڤاگریگوروکا لە پارێزگای دێنپرۆپیترۆڤسک خراوەتە خوارەوە.

سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو بەکرێگیراوە بیانیانەی لە دۆنێتسک دەستبەسەر کران!
ڤیکتۆر گاڤریلۆڤ، سەرۆکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دژ بە ئاشتی و ئاسایش لە کۆمسیۆنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی دۆنێتسک، وتی: داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەکانی لە دۆسیەی تاوانکاریی بەکرێگیراوانی بیانی لە بەریتانیا و مەغریب تەواو کردووە و لەوانەیە ئەو بەکرێگیراوانە ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان ببنەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی هاویتزەری Malka 2S7M لە بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

یەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکانی دەسەڵاتی سوپای ڕووسیا، بەکارهێنانی بەربڵاوی سیستەمی تۆپخانە قورسەکانە، کە هەمیشە بووەتە هۆی باڵادەستی ڕووسیا لە ململانێ زەمینییەکاندا، بە تایبەت شەڕی ئۆکرانیا. هەبوونی چەندین جۆر و وردی بەرزی تۆپەکان و موشەک هەڵگرەکانی ڕووسیا بووەتە هۆی ئەوەی کە پاڵپشتی کاریگەرتر لە هێزە زەمینییەکانی ڕووسیا و چەکدارانی دۆنێتسک و لوهانسک بکرێت و لە ئەنجامدا ئۆکراینییەکان لە هەندێک ناوچە بکشێنەوە.
جێگای سەرنجە سەرۆکی ئۆکرانیا “ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی” لە بەیاننامەکەیدا لە ٢١ی ئایاردا باسی ئەم بابەتەی کردەوە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگی شەڕەکە داوای ناردنی سیستەمی هاویتزەر و MLRS بۆ ئۆکرانیا کردەوە.

دوایین نەخشەی سەربازیی لە دۆخی شاری سیۆرۆدۆنێتسک.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتە مەیدانییەکانی میحوەری سیۆرۆدۆنێتسک، هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا بە بێدەنگی بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاستی شاری سیۆرۆدۆنێتسک پێشڕەوی دەکەن. لە بەرەکانی دیکەش پێکدادان بەردەوامە.

بایدن: ئێمە سیستەمێکی مووشەکی بە ئۆکرانیا نادەین کە بتوانێت هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا!
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا سیستەمی مووشەکی بۆ ئۆکرانیا نانێرێت کە توانای پێکانی ئامانجەکانی سەر خاکی ڕووسیای هەبێت.
لەمبارەیەوە دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ دابیننەکردنی سیستەمی مووشەکی ئۆکرانیا کە توانای بەئامانجگرتنی خاکی ڕووسیای هەبێت، شتێکی مەعقول و ژیرانەیە.
دەشڵێت: ئەگەر هێرش بکرێتە سەر خاکی ڕووسیا، هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا هێرش دەکەنە سەر ناوەندەکانی ئەو بڕیارانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *