هەڵکوتانی زیاتر لە ٥٠ هەزار زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا + ڤیدیۆ

دووشەممە 30 ئایار 2022 - 11:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=12823

هێزە زایۆنیستەکان دوای پێکدادانێکی سەخت لە شەقام و گەڕەکەکانی دەوروبەری شاری کۆنی قودس لە ئەنجامی “ڕێپێوانی ئاڵا”، ژمارەیەک فەڵەستینییان دەستبەسەر کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی زانیارییەكان، لە كاتژمێرەكانی بەیانی ڕۆژی رابردوو یەكشەممە، هێزە داگیركەرەكان هێرشیان كردە سەر نوێژخوێنان لەناو “مصلی قبلی”ی مزگەوتی ئەقسا. بەم شێوەیە سەدان زایۆنی هەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی تەلمودی-یان ئەنجامدا و بە سەما کردن ئاڵای ڕژێمی داگیرکەریان لەو شوێنە بەرزکردەوە.

ئەیاد بەشیر، ئەندامی دەستەی کاروباری نیشتمانی ووتی: ئەوەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە ناوی ڕێوڕەسمی تەلمودی لەلایەن دانیشتوانی زایۆنی بە پشتیوانی پۆلیسی ئیسرائیل ڕوویدا، لەشکرکێشییەکی مەترسیدارە بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەبێت هەموو جیهان و گەلانی عەرەب و ئیسلامی بێدەنگی بشکێنن.

لە دەرەوەی مزگەوتی ئەقسا، زیاتر لە ٥٠ هەزار زایۆنی لە نزیک باب ئەلعامود گردبوونەوە و لەکاتێکدایە لەلایەن ٣ هەزار پۆلیس پاڵپشتی دەکران، ئاڵای ئیسرائیلیان بەرزکردەوە.

سەرەڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی توندی ڕژێمی ئیسرائیل لەدژی فەلەستینییەکانی دانیشتووی قودس و دەوروبەری باب ئەلعامود، فەلەستینییەکان تەحەدای ئەو ڕێوشوێنانەیان کرد و ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردەوە، کە بەهۆیەوە گرژی لە شەقامی سەلاحەدین دروست بوو و لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر، دەیان فەلەستینی بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *