گرنگترین هەواڵەکانی ٩٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢

یەکشەممە 29 ئایار 2022 - 23:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=12785

پوتین: ڕووسیا ئامادەیە گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێبکاتەوە.
رۆژی ٢٨ی ئایار، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا و ئەڵمانیا رایگەیاند، ڕووسیا دەیەوێت گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێبکاتەوە.
ناوبراو بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیای راگەیاندووە، ڕووسیا ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی بێ ڕێگری بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەش هاوکاری بکات.
شایانی باسە کە ڕووسیا و ئۆکرانیا گەورەترین هەناردەکاری گەنمی جیهانن و نزیکەی یەک لەسەر سێی هەناردەی گەنمی جیهانی پێکدەهێنن.

ئێوارەی دوێنێ سوپای ڕووسیا چەند مووشەکێکی ئاراستەی ناوچەی پیشەسازی شاری کریڤی ڕیه لە باشووری ئۆکرانیا کرد.
بە وتەی بەرپرسانی ناوچەکە، یەکێک لە کارگەکانی ئەو ناوچەیە پیشەسازییە تا ڕادەیەکی زۆر لەناو چووە.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە ماوەی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢:
زیاتر لە ٣٠ هەزار و ١٥٠ کەس لە هێزەکانی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون.
١٣٣٨ تانك، ٣٢٧٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٦٣١ تۆپخانە، ٢٠٣ موشەک هەڵگر، ٩٣ ئامێری بەرگری ئاسمانی، ٢٠٧ فڕۆکە، ١٧٤ هێلیکۆپتەر، ٢٢٤٠ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٣ بەلەمی خێرا سووک و کەشتی جەنگی و ٥٠٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوچووە.

وێنەی ڕاهێنانی هێزە خۆبەخشەکان لە شاری لڤیڤ لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شاری لڤیڤ، لە ٢٧ تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ڕاهێنان بۆ سەدان خۆبەخش ئەنجام دەدرێت. لەم خولە مەشق و ڕاهێنانەدا جگە لە بەکارهێنانی چەکی سووک، فێری بەکارهێنانی چەکی نیمچە قورس دەبن، بەتایبەتی سیستەمی مووشەکی پۆرتەبڵ و نارنجۆک هەڵگر و هاوەن و هتد.
بەپێی فەرمانی حکومەتی ئۆکرانیا، پیاوانی ئۆکراینی ١٨ بۆ ٦٠ ساڵە رێگەیان پێنادرێت ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن و دەبێت ئامادەبن بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ بکرێن و خزمەتی سەربازی پێشکەش بە حکومەت بکەن.
دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا، پارێزگای لڤیڤ بە ڕۆڵی ڕاوێژکارە بیانییەکانی ناتۆ بوو بە یەکێک لە ناوچە چالاکەکانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا. یەکێک لە ناوچەکانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە شاری لڤیڤ بنکەی یافۆریێڤە کە چەندین جارە لەلایەن ڕووسیاوە بە مووشەک کراوەتە ئامانج.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢:
لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا، ١٨٣ فڕۆکەی سەربازی، ١٢٨ هێلیکۆپتەر، ١٠٤٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٢٥ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٣٠٩ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٤٤٧ راجیمە، ١٧٢٢ تۆپ و هاوەن هاوێژ، ٣٢٧٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت.

بەشێک لە هێرشە تۆپخانەییە قورسەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا لە گوندی نۆڤامیخالیوکا لە باشووری ڕۆژئاوای دۆنێتسک.
وەک لە نەخشەکەدا دەبینن، نۆڤامیخالیوکا لەگەڵ قەزاکانی مارینکا و ئاودیۆکا لە نزیک دۆنێتسک، یەکێک لە گرنگترین هێڵە بەرگرییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێکدەهێنن. بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکارانی سەربازی پێیان وایە کە سوپای ڕووسیا بە ئەنقەست پێشڕەوی زەمینی لەم میحوەرەی ڕاگرتووە بۆ سەرقاڵکردنی سوپای ئۆکرانیا.

سوپای ڕووسیا لە رۆژئاوای شارۆچکەی لیمان پێشڕەوی کردووە و لە ناوچەکانی شوروە و ستارری لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا پێکدادانیان کرد.
هەروەها لە میحوەری باکووری شاری تۆشکیۆکا لە باشووری شاری سۆرۆدۆنێسک، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ڕووسیا و لوهانسک و هێزەکانی ئۆکرانیا دەستی پێکردووە.

هێزەکانی لیوای ٢٥ی سوپای ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی KUB-BLA ی سوپای ڕووسیایان خستەخوارەوە.
تا ئێستا زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی KUB-BLA لەلایەن کۆمپانیای روسی ZALA Aero دروستکراوە و توانای هەڵگرتنی 3 کیلۆی تەقەمەنی هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *