گرنگترین هەواڵەکانی ٩٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢

شەممە 28 ئایار 2022 - 01:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=12695

بە ئامانجگرتنی پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا بە موشەکی ترمۆباریک
چەکی ترمۆباریک بریتییە لە ماددەیەکی تەقینەوە کە ئۆکسجینی هەوای دەوروبەری بۆ دروستکردنی تەقینەوەیەکی بە پلەی گەرمی بەرز بەکاردەهێنێت.

ڤیدیۆی شەڕی بەکرێگیراوانی بیانی شانبەشانی سوپای ئۆکرانیا!
لە ڤیدیۆکەدا چەند دیمەنێکی بۆسەی هێزەکانی ئۆکرانیا بە هاوکاری بەکرێگیراوانی بیانی بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی ڕووسیا و تەقاندنی مووشەکی دژە تانک بە ئاراستەی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی ڕووسیا نیشان دەدات.
دوای کۆتایی هاتنی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کەوتنی ناوچە سنوورییەکان لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگدا، وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕەوانەکردنی بەکرێگیراوان و سەربازانی کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانیان بۆ ئۆکرانیا زیاد کرد. بە وتەی بەرپرسانی ئۆکرانیا، ئەو ژمارەیە نزیکەی ١٦ هەزار کەس دەبێت، جگە لە مەشق و هاوکاریی ڕاوێژکاری، هەندێکیش لە شەڕی مەیدانی دژی ڕووسەکان بەشداری دەکەن.
لە راگەیەندراوەکانی پێشوودا وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بە بوونی بەکرێگیراوانی بیانی لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، دانیمارک، لاتڤیا، پۆڵەندا و کرواتیا کردووە و ناڕەزایی خۆی بۆ دەسەڵاتداران و باڵیۆزخانەکانیان دەربڕیوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر دوا پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی لیمان لە باکوری پارێزگای دۆنێتسک.
هەندێک لە سەرچاوەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ڕووسیا کۆنترۆڵی تەواوی لیمانیان کردووە و هەندێکی دیکەش باس لەوە دەکەن کە شەڕ لە باشووری ناوچەکە بەردەوامە. هەروەها دەوترێت هێزەکانی ئۆکرانیا دوای تێپەڕاندنی کەرەستەی زرێپۆش و سەربازییەکانیان لە ڕووباری دۆنێتس، سەرەکیترین پردی بەیەک گەیاندنی ڕێگای باشوری لیمان-سلۆڤیانسکی تێکشکاندووە و تەنیا پردێکی لاوەکی بۆ پەڕینەوەی خەڵکی سڤیل ماوەتەوە.

سوپای ڕووسیا چەند مووشەکی بالیستی ئاراستەی سەربازگەی پاسەوانی نیشتمانی ئۆکرانیا لە دنیپرۆپترۆڤسک کرد.
ھێنادی کوربان، بەرپرسی ناوەندی ھێزەکانی بەرگری دنیپرۆپترۆڤسک رایگەیاند، سێ موشەک بەر چەند ناوچەیەک کەوتوون، لەنێویاندا سەربازگەی پاسەوانی نیشتمانی، و لانیکەم ١٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٥ کەسیش برینداربوون. ئەو بەرپرسە بە رەتکردنەوەی بانگەشەی سەرچاوە رووسییەکان کە دەیان کەس لە هێرشە مووشەکییەکەدا کوژراون، وتی: بەپێی فەرمانی وەزارەتی بەرگری ناتوانرێت لە ٢٠ سەرباز زیاتر لە یەک شوێن جێگیر بکرێن.

میدیاکانی ئۆکرانیا چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە فڕۆکەیەکی جەنگی سوخۆی ٣٥ی ڕووسی لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-٢٩ی ئۆکرانیا لە ئاسمانی پارێزگای خێرسۆن خراوەتە خوارەوە. بەپێی زانیارییەكانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا، هێرشە ئاسمانیەكە نزیكەی كاتژمێر ١٤:٠٠ی ئەمڕۆ كراوە و فڕۆكەیەكی جەنگی روسی لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی روسیا كەوتۆتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەروەها رایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-٢٩ی ئۆکراینی لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیاوە لە ئاسمانی ئۆدێسا خراوەتە خوارەوە.

سوپای ڕووسیا بە هاوکاری هێزە تایبەتەکانی چیچان هێرشێکی زەمینی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی سیۆرۆدۆنێتسک دەستپێکرد و هۆتێل میریان لە باکووری شارەکە کۆنتڕۆڵ کرد.
پێکدادانی قورس لە شارەکەدا بەردەوامە..

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *