سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانیدا گرت
لە کاردانەوە بە دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن یۆنانەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانیدا گرت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن یۆنانەوە و گواستنەوەی نەوتەکەی بۆ ئەمریکییەکان، هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەستی بەسەرا دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانی بە ناوەکانی (Delta Poseidon) و (Prudent Warrior) لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا گرت.
بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان، نەوتهەڵگری دێڵتا پۆسایدن بارێکی لە بەندەری بەسرە لە باشووری عێراقەوە بۆ کەشتی نەوتهەڵگری ئاگیڤی تیۆدۆرۆی دەگواستەوە، کە لە کەناراوەکانی عەسەلویە بە بەشداریی هەلیکۆپتەری سەربازی لەلایەن هێزی دەریایی سوپاوە دەستبەسەر کرا. ههروهها له كهناراوهكانی بەندەری لەنگێ دهست بهسهر کەشتی نەوتهەڵگری پەریدنت واریردا گیراوه و تا ئێستا هیچ زانیارییهک له بارهی بارهكه و چۆنیهتی دهستبهسهر گرتنهوهکەی بڵاو نهكراوهتهوه.
دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی یۆنان، وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو کارەی ئێران دەربڕی و داوای ئازادکردنی کەشتییەکان و تیمەکەی کردەوە. یۆنان ئەو کارەی ئێرانی بە دزی ناوبردووە و ڕایگەیاندووە: ئەم کارەی ئێران لێکەوتەی نەرێنی تایبەتی لە پەیوەندییە دوو لایەنییەکان و پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا (کە یۆنان ئەندامە) دەبێت.
دەستبەسەرداگرتنی کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی یۆنان لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە بە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی کەشتیوانی و دەریایی نێودەوڵەتی دەستی بەسەر کەشتیەکی ئێرانیدا گرتووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران هۆشداری دابوو لە لێکەوتەکانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران و داوای ئازادکردنی کردبوو.
لێدوانەکان