کوژرانی سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

هه‌ینی 27 ئایار 2022 - 11:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=12685

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سەربازێکی دیکەی ئەو وڵاتە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ ی هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢٦ی ئایار کوژرانی سەربازێکی تورکیا بە ناوی “مەهمەت مێرال” ڕاگەیەندرا. بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی بەرگری توركیا، ناوبراو لە هێرشێكی پەكەكە بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە باكووری عێراق كوژراوە. لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازە تورکە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” بۆ ١٨ کەس بەرزبوویەوە.

دوای کوژرانی سەربازەکەی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، وەزارەتی بەرگری تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی باکووری عێراق ١٤ ئەندامی پەکەکە کوژراون. میدیاکانی پەکەکە تا ئێستا کاردانەوەیان بەرامبەر بەو هەواڵە نەبووە.

شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە پێنج سەربازی ئەو وڵاتە لە باکووری عێراق کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *