وردەکاری تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی کابول و مەزارشەریف + ڤیدیۆ و وێنە

پێنجشەممە 26 ئایار 2022 - 16:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=12636

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە چوار تەقینەوەی تیرۆریستی لە مەزار شەریف و کابول زیاتر لە ٧٥ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئایار، سێ تەقینەوە لە ناحیەی پێنج و دەیەمی مەزارشەریف و تەقینەوەیەکیش لە مزگەوتی حەزرەتی زەکەریا (ع) لە کابول ڕوویدا.
بەپێی ئەو وردەکارییانەی کە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە گەڕەکی کارتێ ئاریانا لە مەزار شەریف، زیاتر لە ٤٤ کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون، هەروەها تەقینەوەیەکی دیکەش لەسەر رێگای پاسێک لە گەڕەکی سوڵتان بابە ڕوویدا و ٩ کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.
دوای کاتژمێرێک لە هێرشەکان، تەقینەوەیەکی دیکە لە مزگەوتی حەزرەتی زەکەریا لە چواریانی هاتووچۆی کابول ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا لەوانە مەولەوی عەبدولمەتین سەدر، ئیمامی مزگەوتەکە و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

گروپی تیرۆریستی داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی مەزار شەریف راگەیاند. بەڵام تا ئێستا ئەنجامدەرانی تەقینەوەی تیرۆریستی مزگەوتی حەزرەتی زەکەریا (ع) لە کابول نادیارە.

هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر شوێنە ئاینییەکان و گردبوونەوەکانی خەڵکی مەدەنی سوننە و شیعە لە کاتێکدا لە هەڵکشاندایە کە بەرپرسانی تاڵیبان بەردەوام جەخت لەسەر ئاسایشی سەرتاسەری و سەرکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان بەتایبەتی داعش دەکەن.

بەیاننامەی داعش لەسەر تەقینەوەکانی مەزارشەریف
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *