ئەنساروڵڵا هەشتەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وینگلۆنگی هاوپەیمانی سعوودی لەناوبرد

پێنجشەممە 26 ئایار 2022 - 10:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=12622

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وینگلۆنگ ی سەر بە سعوودیە لە ئاسمانی ئیدارەی کەتاف لە پارێزگای سەعدە ی یەمەن خستە خوارەوە.

بە وتەی عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی ئایار، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی جۆری وینگلۆنگ ٢ی لە سنوورەکانی ئیدارەی کەتاف تێکشکاند.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمە پێنجەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەمە هەشتەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وینگلۆنگ ١ یان ٢ (دروستکراوی چین)ە کە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە خراوەتە خوارەوە.

وردەکارییەکانی تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وینگلۆنگ بە درێژایی شەڕی یەمەن بەم شێوەیە:
١- یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیمارات لە ناوچەی خولان سەر بە پارێزگای سەنعا، لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٦.
٢- دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەر بە ئیمارات لە پارێزگای سەعدە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩.
٣- سێیەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەر بە سعوودیە لە ئیدارەی حیران ی پارێزگای حەجە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.
٤- چوارەمین فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەر بە سعوودیە لە باكووری پارێزگای سەعدە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١.
٥- پێنجه‌مین فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان سه‌ر به‌ سعوودیه‌ له‌ ئیدارەی كه‌تاف لە باكووری پارێزگای سه‌عده‌ لە ١٣ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١.
٦- شەشەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەر بە ئیمارات لە ئیدارەی عەسیلان ی پارێزگای شەبوە، لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
٧- حەوتەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەر بە ئیمارات لە ئیدارەی عەین، لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
٨- هەشتەمین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە سعودیە لە ئیدارەی كەتاف لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *