رادەست کردنی چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چینی بە سوپای سعودیە
هەواڵە تایبەتەکان: سوپای سعودیە ٣٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری (CAIG Wing Loong2) لە وڵاتی چین وەرگرتەوە.
هەواڵە تایبەتەکان: سوپای سعودیە ٣٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری (CAIG Wing Loong2) لە وڵاتی چین وەرگرتەوە.بە پێی رێککەوتنی سەربازی لە نێوان کۆمپانیایەکی چینی لەگەڵ وڵاتی سعودیە لە ساڵی ٢٠١٧ کە سەرچاوەکانی چینی بە یەکێک لە گەورەترین داخوازییەکانی کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناویان برد بوو، ٥٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری (CAIG Wing Loong2 ) فرۆشرا بە سعودیە و لە ئێستادا و دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ، ٣٦ دانە لەو فڕۆکانە رادەستی وڵاتی سعودیە کرانەوە.بە درێژایی شەڕی یەمەن و تا ئێستا، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیەتی دوو فڕۆکە لە جۆری یەکەمی (CAIG Wing Loong) لە ئاسمانی یەمەن بخاتە خوارەوە.ئەمە لەکاتێکدایە کە وەک دەوترێت تیروری “صالح الصماد” لە بەرپرسانی ئەنسارۆڵڵا لە ساڵانی رابردوو بەم جۆرە فڕۆکەیە ئەنجام درا بوو.
لێدوانەکان