گرنگترین هەواڵەکانی ٩١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢

چوارشەممە 25 ئایار 2022 - 22:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=12579

لە شارۆچکەی لیمان شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا بەردەوامە. هێزەکانی ڕووسیا نزیکەی ٥٠٪ی شاری لایمانیان کۆنترۆڵ کردووە. لیوای ٧٩ی ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا یەکێکە لە هێزە سەرەکییەکان کە لەو شارۆچکەیە بەرگری دەکات.
بەهۆی ژمارەی هێزەکانی ڕووسیا و قەبارەی هێرشەکانی ئەو هێزانە، شارۆچکەی لیمان لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بە تەواوی دەکەوێت.

دوای کۆنتڕۆڵ کردنی قەزای میرۆنۆڤسکی و سڤیتلۆدارسک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گۆرلیوکا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە، سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی بە تەواوی کۆنترۆڵی لوهانسک و ناوچەکانی میریۆنیۆکا، ڕوتی و ویدرۆدجینیا-یان گرتە دەست.
لە ئێستادا هێزەکانی ڕووسیا نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر لە شاری گرنگی باخمووت-ەوە دوورن. وا دیارە هێزەکانی ڕووسیا لەگەڵ پێشڕەوی لەم میحوەرەدا، بەنیازن هێزەکانی ئۆکرانیا ناچار بە پاشەکشە بکەن و بە کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکانی زیاتر بگەنە شاری باخموت.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢
زیاتر لە ٢٩ هەزار و ٤٥٠ کەس لە هێزەکانی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون.
١٣٠٥ تانك، ٣٢١٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٦٠٦ پارچە تۆپخانە، ٢٠١ موشەک هەڵگر، ٩٣ ئامێری بەرگری ئاسمانی، ٢٠٦ فڕۆکە، ١٧٠ هێلیکۆپتەر، ٢٢١٨ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٣ بەلەمی خێرا سووک و کەشتی جەنگی و ٤٩١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکاون.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی یەکەی پاککردنەوەی مینەکانی سوپای ڕووسیا لە کەناراوەکانی ماریۆپۆڵ.
لە ٢٠ی ئایاردا سوپا و هاوپەیمانەکانی ڕووسیا بە تەواوی شاری ماریۆپۆڵیان کۆنترۆڵ کرد.

ڤیدیۆی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕووسیا لە پارێزگای زاپۆرۆژیا.
لە ئێستادا زیاتر لە ٧٠%ی زاپۆرۆژیا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیادایە و شاری زاپۆرۆژیا ناوەندی ئەو پارێزگایەش لەژێر کۆنترۆڵی ئۆکرانیادایە.

کۆتایی هاتنی پاککردنەوەی شاری ماریۆپۆڵ
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە شاری ماریۆپۆڵ كە بەم دواییە لە دەستی سەربازانی ئۆكرانیا رزگاركرا، کێوماڵکردنی تەواو بووە و بەندەرەكە دەستی بە کار كردووە.
شایانی باسە کە هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا زیاتر لە ١٢ هەزار مین و تەقەمەنییان لە شاری ماریۆپۆڵ پووچەڵ کردۆتەوە.
پێشتریش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی یه‌كه‌ی پاككردنه‌وه‌ی مین له‌ سوپای رووسیا له‌ كه‌ناراوه‌كانی ماریۆپۆڵ بڵاوكرایه‌وه‌.

شەشەمین پاکێجی سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر رووسیا یەکسانە بە هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر هەنگاریا!
بە وتەی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، بەم نزیکانە شەشەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا پەسند دەکرێت. مارك روت، سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئێرلەندا وتی: ئەوروپا وەک بەكارهێنەرێكی سەرەكی نەوت و گازی رووسیا، بەو کارە تێچووی پوتین لە شەڕی ئۆكرانیا دابین دەکات. پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بە هاوردەکردن لە ڕووسیا بهێنین.
سەرەڕای چەندین کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا، تێپەڕاندنی شەشەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا بەهۆی دژایەتی توندی هەنگاریاەوە کێشەی بۆ دروست بووە. سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان سەپاندنی سزا لەسەر هاوردەکردنی وزە لە ڕووسیای وەک هێرشێکی ئەتۆمی بۆ سەر هەنگاریا زانیوە و دژایەتی خۆی راگەیاندووە!
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە یەکێتی ئەوروپا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەی، تا ئێستا پێنج پاکێجی سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، کە شارەزایان پێیان وایە زۆر کاریگەر نەبووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئامادەکارانی پاکێجی شەشەم هەوڵدەدەن ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت و گاز و مامەڵەی بانکی ڕووسیا بکەن.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢
لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا، ١٧٨ فڕۆکەی سەربازی، ١٢٦ هەلیکۆپتەر، ١٠٠٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٢٢ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٢٥٨ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٤٣٠ راجیمە، ١٦٧١ تۆپی مەیدانی و هاوەن، هەروەها ٣١٥٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکاون.

سوپای ڕووسیا چوار مووشەکی کروزی کالیبری ئاراستەی پێگە و ژێرخانەکانی ئۆکرانیا لە ناوەندی پارێزگای زاپۆرۆژیا کرد.
لە هێرشەکەدا ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر کارگەکانی کۆمپانیای پرۆگریس و مۆتۆر سیچ کە پارچە و بزوێنەری فڕۆکە بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەرەکانی تورکیا دروست دەکەن.

هێزەکانی ڕووسیا قەزای بیلۆگۆریوکا و نەهرینا لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک-یان کۆنتڕۆڵ کرد و ڕێگای باخموت – لیسیچانسک-یان بڕی.

چەکی جەنگی ئەلیکترۆنی و دژە درۆنی REX-2 لە دەستانی سوپای ڕووسیا
ئەم چەکە لەلایەن کۆمپانیای ZALA Aero ی ڕووسییەوە دروستکراوە. کێشی REX-2 بە گشتی سێ کیلۆگرامە و دەتوانرێت بە یەک بارگاویکردنەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەکاربهێنرێت. ئەم چەکە مەودای دوو کیلۆمەترە و دەتوانرێت لەم دوورییەدا لە دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەکاربهێنرێت، بەهۆی بەکارهێنانی بەربڵاوی فڕۆکەی کوادکۆپتەر لەلایەن سوپای ئۆکرانیا بۆ دەستنیشانکردنی پێگەکان و چاودێریکردنی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچە جیاجیاکان، سوپای ڕووسیا بڕیاریداوە ئەم چەکە لەدژی ئەو فڕۆکە سیخۆڕییانە بەکاربهێنێت.

میدیاکانی ڕووسیا ڤیدیۆیەکی دیکەیان بڵاوکردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ZALA KYB هێرش دەکاتە سەر گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی پاڤلیوکا لە پارێزگای دۆنێتسک. هێرشەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *