سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ فەڵەستینی داگیرکراو

چوارشەممە 25 ئایار 2022 - 22:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=12575

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ١٥ ساڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە فەڵەستینی داگیرکراو.

مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و لەلایەن ژمارەیەک دیپلۆماتکاری رژێمی زایۆنیستی، بەڕپرسی باڵیۆزخانەی ئەم رژێمە لە ئەنقەرە و بەرپرسی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئیسرائیل پێشوازی لێکرا و بەرەو ڕامالڵا بەڕێکەوت.

چاوشئۆغڵو لەگەڵ گەیشتنی بۆ ڕامەڵڵا لەلایەن ریاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەڵەستین پێشوازی لێکرا و دواتر بەشداری لە کۆمیتەی هاوبەشی تورکیا و فەڵەستین کرد. مەولوود دوای کۆبوونەوەکە هەروەها لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کۆبووەوە و تاوتوێی پرسی فەلەستین و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەیان کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای سەردانەکەی بۆ فەلەستینی داگیرکراو، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەگەڵ یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کۆبووەوە و دووپاتی ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی نێوانیان کردەوە، بەڵام جەختیشیان کردەوە کە لە هیچ کاتێک لەماوەی دروستبوونی ناکۆکییەکان پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەنێوانیاندا نەبڕاوە.

بەگوتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ٢٠٢١دا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلدا، ٨ ملیار دۆلار بووە، هەروەها تا کۆتایی مانگی نیسان، هەناردەی تورکیا بۆ ئیسرائیل ١.٨ ملیار دۆلار بووە.

شایانی باسە لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیایە بۆ فەلەستینی داگیرکراو.
بە لەبەرچاوگرتنی سەردانەکەی چاوشئۆغڵو بۆ فەلەستینی داگیرکراو، ئەوەی دیارە تورکیا بڕیاری داوە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بکاتەوە و پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو رژێمە بدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *