پێنج سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کوژران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی دیکەی ئەو وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە باکوری عێراق راگەیاند.
ڕۆژی رابردوو ٢٤ی ئایار وەزارەتی بەرگری تورکیا دانی بەوەدانا کە پێنج سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
بەم شێوەیە ژمارەی زیانە گیانییەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە بۆ ١٧ کەس بەرز بوویەوە کە لە بەرەبەیانی ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە و بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە.
دوای کوژرانی ئەم هێزانە، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری، ژەنەڕاڵ یاسار گولەر، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا و ژەنەڕاڵ موسا ئاوسور، فەرماندەی هێزە زەمینییەکان و حەسەن کوچوک ئاکیوز، فەرماندەی هێزی ئاسمانی تورکیا لە سنووری عێراق ئامادەبوون و تاوتوێ دوایین بارودۆخی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”یان کرد.
شایانی باسه ئێوارهی ٢١ی ئایار، بنكهی سهربازی هێزەکانی توركیا له ناوچهی زێلكان ی باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە دوو فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی خۆكوژیهوه کرایە ئامانج. گروپی “احرار سنجار” لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانەوە هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام دەوترێت دوو سەربازی تورکیا و بەڵێندەرێکی سوپای تورکیا لە هێرشەکە دا کوژراون.
رۆژی ٢١ی ئایار هەروەها سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا بە ناوی “تووناهان ئەرباش” بەهۆی تەقەوەی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە لە باکووری عێراق کوژرا.
لێدوانەکان